خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ١٩٩٩-٢٠٠٠ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 45 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی تەممووزی ١٩٩٩ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٤ی ئایاری ٢٠٠٠ |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | ڕائول گۆنزالێس، ڕیڤاڵدۆ، Mário Jardel |
یاریی کۆتاییی | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٠ |
League level below | 1999–2000 UEFA Cup |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2000/ |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ١٩٩٩–٢٠٠٠ وەرزی ٤٥ھەمینی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو، ھەشتەمین وەرزیش بوو لەوەتەی ناوی پێشبڕکێکە لە ساڵی ١٩٩٢ گۆڕاوە. لە یاری کۆتاییدا ھەردوو یانەکانی ئیسپانیا ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. ئەوە یەکەمجار بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا یان جامی ئەورووپا دوو یانەی یەک وڵات لە یاریی کۆتاییدا ڕکابەری بکەن.[١] یارییەکە بە ئەنجامی ٣ بەرامبەر ٠ لە بەرژەوەندی ڕیاڵ مەدرید کۆتایی ھات.[٢][٣][٤]مانچستەر یونایتد پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا لەلایەن ڕیاڵ مەدریدی براوەی کۆتایییەوە دۆڕا. ماریۆ جاردێل ڕائول گۆنزالێس ،ڕیڤاڵدۆ بە تۆمارکردنی دە گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکران.[٥]