خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ساڵانی ٢٠٠٠-٢٠٠١ وەرزی ٤٦هەمینی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بوو، کە پاڵەوانێتی، نۆیەمین وەرزی بوو لەو کاتەوەی کە ناوی لە "جامی یانەکانی پاڵەوانی ئەوروپا" یان "جامی ئەوروپا" گۆڕدرا.لە یاری کۆتاییی دا بایەرن میونشنی ئەڵمانی و ڤالێنسیای ئیسپانی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە. یارییەکە بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون، بەڵام دواتر بە لێدانە یەکلایکەرەوەکان بایەرن میونشن بە ئەنجامی ٥-٤ سەرکەوتنی بەدەستھێنا. [١][٢]ئەمە یەکەم نازناوی جامی ئەوروپا بوو لە ماوەی چارەکە سەدەیەکدا بۆ یانەکە، ھەروەھا دووەم دۆڕانی لە سەریەکی ڤالێنسیا بوو (٢٠٠٠ و ٢٠٠١) لە یاریی کۆتایی.[٣][٤][٥] یانەی ڕیال مەدرید پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی پێش کۆتاییدا لەلایەن بایرن میونشنی براوەی کۆتاییەوە دۆڕا.[٦]ڕائول گۆنزالێس بە تۆمارکردنی ٧ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.