خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٣ یازدەهەمین وەرزی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو، لەو کاتەوەی ناوی پێشبڕکێکە لە ساڵی 1992 گۆڕدرا.بە گشتی ٤٨ەمین وەرزی پاڵەوانێتی جامی ئەوروپا بوو .یاری کۆتاییی لە نێوان یانەی یوڤێنتوس و میلان بوو.[١] ئەمە یەکەمجار بوو دوو یانەی ئیتاڵیا لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی یەکتر ببنەوە.[٢] ھەروەھا دووەم یاری کۆتایی نەتەوەیی پاڵەوانێتییەکە بوو، دوای یاریی کۆتایی لە ساڵی ٢٠٠٠ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڤالێنسیا سێ ساڵ پێشتر. میلان لە ڕێگەی لێدانەکانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە، دوای ئەوەی یارییەکە لە کاتی زیادکراو بە ئەنجامی ٠–٠ کۆتایی ھات.[٣] بەمەش میلان شەشەمین سەرکەوتنی لە جامی ئەورووپا بەدەستھێنا.[٤][٥][٦] ڕود ڤان نیستلرۆی یاریزانی مانچستەر یونایتد دیسانەوە گۆڵکاری سەرەکی بوو، 12 گۆڵی تۆمارکرد.[٧]