خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٠٤-٢٠٠٥ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 50 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٣ی تەممووزی ٢٠٠٤ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٥ |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
یانە بەشداربووەکان | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
براوە | یانەی تۆپی پێی لیڤەرپوول |
Statistical leader | Ruud van Nistelrooy |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2005/ |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠٤–٢٠٠٥ وەرزی ٥٠ھەمینی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یانەکانی ئەورووپا بوو، ١٣ھەمین وەرزی بوو لەو کاتەوەی لە ساڵی ١٩٩٢ ناوی گۆڕدرا. یاریی کۆتاییی لە نێوان لیڤەرپوولی ئینگلتەرا و میلانی ئیتاڵی لە یاریگای ئۆڵۆمپیادی ئەتاتورک لە ئەستەنبوڵ لە ٢٥ی ئایاری ٢٠٠٥ بەڕێوەچوو. لە ئەنجامدا بەھۆی لێدانەیەکلایکەرەوەکان ٣–٢ یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی نازناوەکەی بەدەستھێنا.[١][٢] ئەم یارییە بە یەکێک لە باشترین یارییە کۆتایییەکانی مێژووی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپاناسراوە.[٣][٤][٥] ستیڤن جێرارد کاپتنی یانەی لیڤەرپوول وەک باشترین یاریزانی تۆپی پێی ئەورووپا دەستنیشانکرا، بەھۆی ڕۆڵی سەرەکی لە یاری کۆتایی و خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا، بەو پێیەی پێنجەم نازناوی جامی ئەورووپا بوو، لیڤەرپوول بۆ ھەمیشە جامەکەی پێبەخشرا، و نیشانەی ڕێزلێنانی یەکێتی ئەورووپای وەرگرت.[٦][٧] جامێکی نوێ بۆ وەرزی ٢٠٠٥–٢٠٠٦ دروست کرا.[٨]