خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ وەرزی ١٦یەمین وەرزی پاڵەوانێتی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپایانەکانی ئەوروپا بوو .[١]یاری کۆتایی لە ٢١ی ئایاری ٢٠٠٨ لە یاریگای لوژنیکی لە شاری مۆسکۆ لە ڕووسیا ئەنجامدرا لە نێوان مانچستەر یونایتد و چێڵسی ، [٢]بەمەش بۆ یەکەمجار لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا، بووە یاری کۆتایی دوویانەی خولی پرێمیەرلیگ؛ ئەوە سێیەمجار بوو کە دوو یانە لە هەمان وڵاتەوە بەشداری یاری کۆتایییان بکەن، دوای ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠٠٣ . مانچستەر یونایتد بە ئەنجامی ٦-٥ بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوەكان یارییەکەی بردەوە [٣] دوای ئەوەی کاتی زیادکراو بە ئەنجامی 1-1 یەکسان بوو .[٤][٥][٦]میلان پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی یەکەمی کۆتاییدا لەلایەن ئارسناڵەوە لە یاریگاکان دوورخرایەوە.کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی مانچستەر بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٧]