خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥-٢٠١٦ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 61 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٥ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦ |
سەردەم | 2015-2016 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتی تۆپی پێ ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی ڕیال مەدرید |
Statistical leader | کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ |
یاریی کۆتاییی | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٦ |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2016/ |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ٢٠١٥-٢٠١٦ وەرزی ٦١ەمینی پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەوروپا بوو کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپا ڕێکخرابوو، وەرزی ٢٤ بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا . بەرشەلۆنە خاوەنی نازناوەکە بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە ئەتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا.یاری کۆتایی لە یاریگای سان سیرۆ لە میلانۆی ئیتاڵیا لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٦[١] لە نێوان ڕیاڵ مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید ئەنجامدرا،[٢] لە دووبارەبوونەوەی یاریی کۆتاییی ساڵی ٢٠١٤. ئەوە جاری دووەم بوو لە مێژووی پاڵەوانێتییەکەدا یاریی کۆتاییی لە نێوان دوو یانەی ھەمان شاربێت. ڕیال مەدرید بە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە بە ئەنجامی ٥–٣ سەرکەوتنی بەدەستھێنا، دوای ئەوەی لە کۆتایی کاتی زۆرکراودا بە ئەنجامی ١–١ یەکسانبوون و نازناوی ١١ی پاڵەوانێتییەکەی بەدەستھێنا.[٣][٤]وەک براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا 2015-2016، ڕیاڵ مەدرید وەک نوێنەری یەکێتی ئەورووپا سەرکەوت بۆ جامی جیهانیی یانەکانی 2016 لە ژاپۆن ( سێیەم یارییان لە جامی جیهانی یانەکاندا )، [٥] و هەروەها بەرامبەر براوەی خوولی ئەورووپای ٢٠١٥-٢٠١٦ لە جامی سوپەر یاریکرد. [٦] مەدرید لە هەردوو پاڵەوانێتیەکەدا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ یاریزانی ڕیال مەدرید بە تۆمارکردنی ٨ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٧][٨]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠١٥-٢٠١٦ تێدایە. |