خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢٠٢١ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
ژمارەی چاپ | 66 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ٨ی ئابی ٢٠٢٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ |
سەردەم | 2020-2021 one-year-period |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
براوە | یانەی تۆپی پێی چێڵسی |
Statistical leader | ئێرلینگ ھاڵند، Édouard Mendy |
یاریی کۆتاییی | یاریی کۆتاییی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢١ |
League level below | 2020–21 UEFA Europa League |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/2021 |
خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١ وەرزی ٦٦ھەمین پاڵەوانێتی تۆپی پێی یانەکانی ئەورووپا بوو کە لەلایەن یوفا ڕێکخرابوو، وەرزی ٢٩ھەمین بوو لەو کاتەوەی ناوی لە جامی ئەورووپاوە گۆڕدرا بۆ خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا.[١] یاری کۆتایی لە ٢٩ی ئایاری ٢٠٢١ لە یاریگای دوو دراگۆ لە شاری پۆرتۆی پورتوگال[٢] لە نێوان مانچستەر سیتی (لە یەکەم یاریی کۆتایی خۆیدا لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا) و چێڵسی براوەی ساڵی ٢٠١٢ ئەنجامدرا. ئەمە سێیەم یاریی کۆتاییی بوو کە ھەردوو یانەکان لە خولی پرێمیەرلیگ بن لەم پێشبڕکێیەدا، چێڵسی بە ئەنجامی ١–٠ لە مانچستەر سیتی بردەوە،[٣] دووەم نازناوی جامی ئەورووپای بەدەستھێنا.[٤][٥] یاریگای ئۆڵۆمپی ئەتاتورک لە ئیستانبوڵ لە تورکیا سەرەتا بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بۆ ساڵی ٢٠٢٠ دەستنیشانکرابوو، بەڵام بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩ لە ئەورووپا گواسترایەوە بۆ یاریگای ئیستادیۆ دالوز لە شاری لیسبۆن.[٦] ئیستانبوڵ جارێکی دیکە دەستنیشانکرا بۆ میوانداریکردنی یاری کۆتایی خولی ٢٠٢١، بەڵام دواجار گواسترایەوە یاریگای دوو دراگۆ لە شاری پۆرتۆی پورتوگال دوای ئەوەی تورکیا خرایە لیستی سووری بەریتانیا بۆ گەشتیاران.[٧]بایرن میونشن پاڵەوانی بەرگریکار بوو، بەڵام لە قۆناغی چارەکی کۆتاییدا بە پاریس سانجێرمان دۆڕا کە لە یاری کۆتایی ساڵی پێشوودا لێی بردبووەوە. وەک براوەی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١، چێڵسی لە جامی سوپەری ٢٠٢١ بەرامبەر ڤیاریال یاری کرد کە براوەی خولی ئەورووپا ٢٠٢٠–٢١ بوو. ھەروەھا نوێنەری ئەورووپا بوو بۆ جامی جیھانیی یانەکانی ٢٠٢١. ئێرلینگ ھاڵند یاریزانی بۆروسیا دۆرتموند بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ لە پاڵەوانێتییەکە وەک گۆڵکار دەستنیشانکرا.[٨]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
، |date=
، و |archive-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
وێبگەی فەرمی Fixtures and Results, 2020–21, UEFA.com
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپای ٢٠٢٠-٢٠٢١ تێدایە. |