![]() | |
وڵات | ![]() |
---|---|
Other club(s) from | ![]() |
Confederation | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
دامەزراوە لە | ١٩٢٩ |
ژمارەی یانەکان | ٢٢ |
Level on pyramid | ٢ |
Promotion to | لا لیگا |
Relegation to | خولی پلە سێ |
Domestic cup(s) | جامی شای ئیسپانیا |
International cup(s) | خولی ئەورووپا (تەنیا بە بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا) |
Current champions | یانەی ئەلمیریا (یەکەم نازناو) |
Most championships | مورسیا (٨ جار) |
پاڵەوانییەتی خولی پلە دووی نیشتمانی زیاتر ناسراوە بە لا لیگا ٢ یان خولی پلە دووی ئیسپانی[١] لە ڕووی بازرگانییەوە بە لالیگا سمارت بانک ناسراوە بەھۆی سپۆنسەری بانکەکەوە،[٢] دووەم بەشی تۆپی پێی پیشەگەرانەی پیاوانە لە خولی تۆپی پێی ئیسپانیادا، کە لەلایەن لیگا ناسیۆناڵ دی فوتبۆڵ پرۆفیشناڵییەوە بەڕێوەدەبرێت و ٢٢ تیپ کێبڕکێی بەدەستھێنانی جامەکە دەدەن، لە کۆتایی خولەکەدا سێ یانەی یەکەم سەردەکەون بۆ خولی پلە یەک لا لیگا و سێ تیپی کۆتایی ڕیزبەندی خولی پلە یەک جێگەیان دەگرنەوە.
ئەم پاڵەوانێتییە لە ساڵی ١٩٢٩ لەلایەن فیدراسیۆنی شاھانەی تۆپی پێی ئیسپانیاوە دامەزراوە، پاشان لە ساڵی ١٩٨٤ەوە لەلایەن لیگا ناسیۆناڵ دی فوتبۆڵ پیشەگەرەوە بەڕێوە دەبرێت.
خولەکە ٢٢ تیپ لەخۆدەگرێت کە لە یاریگای خۆیان و لە دەرەوەی یاریگا یاری بەرامبەر یەکتر دەکەن بۆ ماوەی وەرزێک کە لە ٤٢ ھەفتە پێکدێت، ساڵانە سێ تیپی پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم سەردەکەون بۆ خولی پلە یەکی ئیسپانیا لا لیگا.
پەخشکەر | پوختە | سەرچاوە |
---|---|---|
مۆڤیستار+ | ١١ (ھەموو)یارییەکان لە ھەفتەیەکدا، ڕاستەوخۆ. | [٣] |
گۆڵ | ٢ یاری لە ھەفتەیەکدا، ڕاستەوخۆ و بەخۆڕایی. | [٤] |