خوێنی تەواو

خوێنی تەواو
یەکەیێکی خوێنی تەواو پاش کرداری کۆکردنەوەی لە بانکی خوێن

خوێنی تەواو بریتییە لە خوێنی مرۆڤ کاتێک لە خوێنبەخشینێکی ستانداردەوە وەردەگیرێت.[١] بەکاردێت لە چارەسەرکردنی خوێنبەربوونێکی زۆر، ئاڵوگۆڕی خوێن، و ھەروەھا کاتێک خەڵک خوێن دەبەخشنە خۆیان (بۆ مەبەستێکی دیاریکراو وەک نەشتەرگەرییەکی چاوەڕوانکراو)[٢].[١] یەکەیێک لە خوێنی تەواو (~٥١٧ مل) ئاستی ھیمۆگلۆبین بەرزدەکاتەوە بە نزیکەیی ١٠ گرام/لیتر.[٣][٤] بە گشتی پشکنینی گونجاوی بۆ خوێنەکە دەکرێت پێش ئەوەی بگوازرێتەوە.[٢][٥] جا بەدەرزیێک لەڕێگای خوێنھێنەرێکەوە دەدرێت بە کەسەکە.[٦]

کاریگەرییە لاوەکییەکانی بریتین لە کاردانەوەکانی ھەستۆکی وەکو ئانافیلاکسی، تێکشکانی خڕۆکەسوورەکانی خوێن، بەرزبوونەوەی پۆتاسیۆمی خوێن، تەشەنا، کەڵەکەبوونی شلە و زامداربوونی سییەکان.[٢][٣] خوێنی تەواو پێکھاتووە لە خڕۆکەسوورەکان، خڕۆکەسپییەکان، پەڕەکانی خوێن، و پلازمای خوێن.[٣] بۆ بەکارھێنان باشترین کات ھەمان ڕۆژی کۆکردنەوەیەتی؛ سەرەڕای ئەوە، دەتوانرێت بەکاربێت تاوەکو سێ ھەفتەش.[٥][٣][٧] بە شێوازی ئاسایی خوێنەکە تێکەڵدەکرێت لەگەڵ دژەمەیین و پارێزەرێک لەکاتی پڕۆسەی کۆکردنەوەیدا.[٨]

یەکەم گواستنەوەی خوێنی تەواو لە ساڵی ١٨١٨ بوو؛ سەرەڕای ئەوەش، بە شێوەیەکی باو بەکارنەھات تا ساڵانی جەنگی جیھانی یەکەم و دووەم.[٥][٩] لە لیستی دەرمانە پێویستییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیدایە.[١٠] لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو لە ئەمریکا تێچووی ھەر یەکەیێک لە خوێنی تەواو نزیکەی ٥٠ دۆلاری ئەمریکی بوو.[١١] لە ئێستادا خوێنی تەواو بە بەربڵاوی بەکارنایەت تەنیا لە وڵاتانی پەرەئەستێن و کەرتی سەربازی نەبێت، لەجیاتی ئەوە بەکاردێت بۆ دروستکردنی ژمارەیەک بەرھەمی خوێن لەوانە خڕۆکەسووری خەستکراو، پەڕەی خوێن، فاکتەرەکان، و پلازمای بەستوو.[١][٢]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا ب Hillyer، Christopher D. (2007). Blood Banking and Transfusion Medicine: Basic Principles & Practice (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. p. 190. ISBN 978-0-443-06981-9. لە 2017-01-12 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ Connell، NT (December 2016). «Transfusion Medicine». Primary Care. 43 (4): 651–659. doi:10.1016/j.pop.2016.07.004. PMID 27866583.
  3. ^ ئ ا ب پ Plumer، Ada Lawrence (2007). Plumer's Principles and Practice of Intravenous Therapy (بە ئینگلیزی). Lippincott Williams & Wilkins. p. 422. ISBN 978-0-7817-5944-1. لە 2017-01-12 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ Herndon، David N. (2012). Total Burn Care: Expert Consult - Online and Print (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. p. 194. ISBN 978-1-4557-3797-0. لە 2021-04-26 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 2019-05-23 ھێنراوە.
  5. ^ ئ ا ب Bahr، MP (December 2016). «Whole blood for the acutely haemorrhaging civilian trauma patient: a novel idea or rediscovery?». Transfusion Medicine (Oxford, England). 26 (6): 406–414. doi:10.1111/tme.12329. PMID 27357229.
  6. ^ Linton، Adrianne Dill (2015). Introduction to Medical-Surgical Nursing (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. p. 287. ISBN 978-1-4557-7641-2. لە 2017-09-14 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  7. ^ Marini، John J. (2012). Critical Care Medicine: The Essentials (بە ئینگلیزی) (4 ed.). Lippincott Williams & Wilkins. p. 267. ISBN 978-1-4511-5284-5. لە 2017-01-11 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ Rudmann، Sally V. (2005). Textbook of Blood Banking and Transfusion Medicine (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. p. 205. ISBN 0-7216-0384-X. لە 2017-01-12 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Hemmings، Hugh C. (2012). Pharmacology and Physiology for Anesthesia: Foundations and Clinical Application (بە ئینگلیزی). Elsevier Health Sciences. p. 628. ISBN 978-1-4557-3793-2. لە 2017-01-11 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.
  10. ^ World Health Organization (2019). World Health Organization model list of essential medicines: 21st list 2019. Geneva: World Health Organization. hdl:10665/325771. WHO/MVP/EMP/IAU/2019.06. License: CC BY-NC-SA 3.0 IGO.
  11. ^ Blood policy & technology (بە ئینگلیزی). DIANE Publishing. 1985. p. 8. ISBN 978-1-4289-2333-1. لە 2017-01-12 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە.