خۆرشتی سەوزی، خۆرشتی قورمەسەوزی یان خۆرشتی سەوزیقاورمە جۆرێک خۆرشتە بە سەوزە، فاسۆلیا، گۆشت و ھەندێک مادەی تر دروست دەکرێت. خۆرشتی سەوزی لە ھەموو شوێنی ئێران باوە. ھەروەھا لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە ڕۆژانی جەژنی قوربان و جەژنی ڕەمەزان وەکوو سبحانە دەخورێت.[١][٢]