خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا | |
نووسین | ڕۆناڵد ھاروود |
---|---|
کاست | خاڤیێر باردێم جیوانا مێزۆگیۆرنۆ بێنجامین برەت |
مۆسیقا | ئەنتۆنیۆ پینتۆ، شەکیرا |
ڕێکەوتی دەرچوون | ١٦ نۆڤەمبری ٢٠٠٧ |
ماوەی فیلم | ١٣٩ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆلۆمبیا |
زمان | ئینگلیزی |
خۆشەویستی لەسەردەمی کولێرەدا، (بە ئینگلیزی: Love in the Time of Cholera؛ بە ئیسپانی: El amor en los tiempos del streptococci) رۆمانێکی بەناوبانگی گابریێل گارسیا مارکێز خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ساڵی ١٩٨٢، کە لەساڵی ١٩٨٥ وەک کتێب بڵاوکراوەتەوە، بەھەمان ناو لە ھالیڤوود کراوە بە فیلمێکی درامی ڕۆمانسی. ئەم بەرھەمە یەکەم ڕۆمانی مارکێزە کە کرابێت بە فیلم.
سەردەمی ڕووداوەکە بۆ کۆتایی سەدەی نۆزدە و سەرەتای بیست دەگەڕێتەوە، باس لە عەشق و دڵداری کوڕ و کچێکی گەنج دەکات کە لەژێر فشاری خانەوادە و ھەڵومەرجی نالەبار کچەکە شوو دەکات بە دکتورێک، مێردەکەی لە قۆناغێک لە قۆناغەکان خەیانەتی پێ دەکات، کورەکەیش ھەردەم دڵی لەلای کچەکەیە، بەڵام لەگەڵ سەدەھا کچ و ژن دەخەوێت و دەوڵەمەندیش دەبێت. لەدوای پەنجا ساڵ بەمردنی مێردی کچەکە، بەیەک دەگەنەوە و دەبنە ژن و مێرد و خۆشەویستی سەردەکەوێت. فلیمەکە لەلایەن رەخنەگرانەوە باش نەوتراوە، بۆ نموونە گۆڤاری تایم، بەیەکێک لە خراپترین ئەو فلیمانەی داناوە کە لە ڕۆمانەوە وەرگیراوە.