خۆوافامکردن | |
---|---|
![]() | |
لقی | تێگەیشتە |
بەشێکە لە | psychology terminology |
خۆوافامکردن بریتییە لەو جۆرەی کە مرۆڤ خۆی وا فام دەکا؛ بە زمانێکی تر، چۆناوچۆنیی ھزر و باوەڕەکانی ئینسانە لەبارەی خۆیەوە. بەگشتی، لەخۆگری ھەر وەڵامێکە کە بە پرسیاری «ئەمن کێم؟» دەدرێتەوە. خۆوافامکردن ھەموو ئەو تێگەیشتن و عەقڵییەت و ھەستەیە کە مرۆڤ بەرامبەر بە خۆی ھەیەتی. ئەوەی کە مرۆڤ خۆی لە بوارێکدا بە توانا یان ناتوان دەزانێت، یا لە چ پێگەیەکدا خۆی لە پێوەندیی لەگەڵ کەسانی دەوروبەریدا دەبینێ، دەگەڕێتەوە بۆ خۆوافامکردنی.