خەرتک ئانچیما تۆکا | |
---|---|
بە ڕووسی: Хертек Амырбитовна Анчимаа-Тока | |
لەدایکبوون | ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٢ Kyzyl-Dag، ڕووسیا |
مردن | ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨ Kyzyl، ڕووسیا | (٩٦ ساڵ ژیاوە)
ھاوسەر | Salchak Toka |
پیشە | سیاسەتوان |
پەروەردە | Communist University of the Toilers of the East |
ئەندامی حیزبی | Tuvan People's Revolutionary Party، حیزبی کۆمۆنیستی یەکێتیی سۆڤیەت |
خەرتک ئانچیما تۆکا (بە ڕووسی: Хертек Амырбитовна Анчимаа-Ток؛ بە توڤانی: Анчимаа-Тока Хертек Амырбит уруу؛ لە دایکبووی ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٢[١] - مردووی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨) کەسایەتی سیاسیی سۆڤیەتی/توڤانی بوو، ئەو لە ماوەی ١٩٤٠ بۆ ١٩٤٤ بووە سەرۆکی کورالی بچووک لە کۆماری گەلیی توڤان. خەرتک بەیەکەم ژنە سەرۆک دەوڵەت دادەنرێت لە مێژوودا کە بەپێی میرات پۆستەکەی وەرنەگربێت.[٢] ئەو ژنی سالچاک تۆکا بوو، یەکێک لە ڕابەرە باڵاکانی وڵاتی کۆماری گەلیی توڤان لە ماوەی ١٩٣٢ بۆ ١٩٧٣.
خەرتک ئانچیما تۆکا لە ساڵی ١٩٧٢ خانەنشین بوونی خۆی لە کار و چالاکییەکانی ڕاگەیاند، لە ساڵی ١٩٧٣ هاوسەرەکەی مرد. هەموو ئەمانەش وایانن کرد کە ئەو ژیانێکی بێدەنگ بەسەربەرێت تاکوو مردنی لە ڕۆژی ٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٨.
خەرتک ئانچیما تۆکا لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩١٢ لە ناوچەی بای-تایگینسکی لە توڤا لە دایکبوو، ئەوکاتە ئەم ناوچەیە لە ژێر دەسەڵاتی چین بوو، ئەمڕۆ ئەم ناوچەیە دەکاتە شاری کیزل لە ڕۆژهەڵاتی ڕووسیا. ئەو سێیەمین منداڵی خێزانەکەی بوو، خێزانەکەی لادێ نشینێکی ڕاوچی بوون. وێڕای ئەوەی لەگەڵ دامەزراندنی یەکێتیی سۆڤیەت، کار ئاسانی زیاتر کرا بۆ فێربوون و خوێندەواری، بەڵام هێشتا لەناوچەکەی ئەوان بەمجۆرە نەبوو بە دیاریکراویش بۆ کچان، بەڵام خەرتک کە تەمەنی گەیشتە ١٨ ساڵان ئەوا توانی خۆی فێری خوێندنەوە و خوێندەواری بکات بە زمانی مەنگۆلی.[٣]