خەڵاتی ئان فڕانک خەڵاتێکی وێژەیی بوو کە لەلایەن دامەزراوی ھۆڵەندی-ئەمریکییەوە لە ساڵانی ١٩٥٧ بۆ ١٩٦٦ لە ھۆڵەندا دەبەخشران.[١]
خەڵاتەکە لەلایەن ئەلبێرت ھاکێت و فرانسێس گوودریچ دامەزرا، دووەکە شانۆیێکیان بە ناوی یاداشتەکەی ئان فڕانک نووسیبەوە. شانۆیەکە لەسەر بنەمای یاداشتەکەی ئان فڕانک، بە ناوی یاداشتی کچێکی گەنج، بوو.[٢] شانۆیەکە خەڵاتی پەلیتزەری لە ١٩٥٦ بردەوە.[٣]
براوە بەناوبانگەکانی خەڵاتەکە بریتین لە ھاری مولیش[٤] و سیس نووتبووم.[٥]