خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو | |
---|---|
ھاووەرگرانی ٢٠٢٣ | |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
پێشکەشکار | ئەکادیمیای زانستەکان و ھونەرەکانی وێنەی جوڵاو (AMPAS) |
یەکەم خەڵات لە | شڕێک |
زۆرترین خەڵاتەکان | پیکسار (١١) |
زۆرترین ھەڵبژێردراوەکان | پیکسار (١٨) / ھایاوۆ میازاکی (٤) |
وێبگەی فەرمی | oscars |
خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین ئەنیمەیشنی ھەڵبژێردراو خەڵاتێکە ساڵانە دەدرێت بە باشترین فیلمی ئەنیمەیشن. تایبەتمەندی فیلمی ئەنیمەیشنەکە لەلایەن ئەکادیمیا وەک فیلمێک پێناسە دەکرێت کە ماوەکەی زیاتر لە ٤٠ خولەکە و تێیدا نمایشی کارەکتەرەکان بە بەکارھێنانی تەکنیکێکی چوارچێوە بە چوارچێوە دروست دەکرێن. خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٢ بۆ ئەو فیلمانەی لە ساڵی ٢٠٠١ بڵاوکرانەوە، بەخشرا.
تەواوی ئەندامێتی AMPAS لە سەرەتای دەستپێکردنی خەڵاتەکەوە مافی ھەڵبژاردنی براوەی ھەیە. ئەگەر ١٦ فیلم یان زیاتر پێشکەش بکرێت بۆ ئەو بەشە، ئەوا لە پێڕستی کورتی پێنج فیلمەوە دەنگی براوە دەدرێت، بە پێچەوانەوە تەنھا سێ فیلم لە پێڕستی کورتدا دەبن.[١]