دابەشکراوەیێکی لینوکس (بە ئینگلیزی: Linux Distributions) یا دابەشکراوەی گنو/لینوکس کە زۆر جار بە دابەشکراوە دەخوێنرێتەوە، سیستەمێکی کارگێڕییە لە سەر بنەمای ناوکی لینوکس(Linux kernel)، یان سیستەمی بەرێوەبردنی بوخچە (package management system) دروست کراون. بەکارھێنەران، لینوکس زۆرتر بە شێوازی داگرتنی ئەو شتانەی دڵخوازیانن بۆخۆیان دروست ئەکەن. ھەربۆیە بۆ بەشێکی زۆر لە سیستەمی کارپێکردنەکان دابەشکراوەیەکی لینوکس دادەبەزێ بۆ نمونە کۆمپیوتری کەسیی (وەک لینوکس مینت)یان کەڵەکۆمپیوترەکان بەڵام ڕاژەکارەکان کە بۆ بەڕێوەبردنی تۆڕ کەڵکیان لێدەگرن نمونەی دابەشکراوی وەک Rocks Cluster Distribution بەکار ئەھێنن.
لە ساڵی ١٩٩١دا لینوس تورڤالدس پەرەپێدەری ناوکی لینوکس، یەکەمین وشانی بە ژمارە ٠٫٠١ وشاند. لینوکس لەسەرەتاوە بە شێوازی سەرچاوەکۆد بوو. پاش ماوەیێک دەتوانرا لە جووتێک فلۆپی دیسک بە شێوازی ئیمەیج پاشکەوتان بکردبایێ. دانەیێکی بۆ ناوکی لینوکس و پەڕگەکانی بووت، دانەکەی دیکە بۆ کۆی نەرمەکالاکان گنو بۆ وەگڕخستنی سیستەم. بۆ ئەوەکە قۆناغەکانی دامەزراندن فرە دژوار بوو زۆر یەک لە نەرمەکالاکان بۆ دامەزراندنی سادەیی خولقێنران.[١]دابەسکراوە سەرەتاییەکان لینوکس ئەمانە بوون:
دوو دابەشکراوە کە تا ئێستاش ماوەن لەساڵێ ١٩٩٣ وشێندران. دابەشکراوەی SLS کە پشتیوانی لاواز بوو. بەڵام لە پووشەپەڕی ساڵی ١٩٩٣ دابەشکراوەیێکی دیکە بەناوی سڵەکوێر(Slackware) لە سەر بنەمای SLS لە لایەن پەتریک وۆڵکێردینگ (Patrick Volkerding)وشێندرا.[٢] ھەروا لە مانگی دووانزەی ساڵی ١٩٩٣،ئیان مورداکبە زیزبوونی لە پڕۆژەیSLS، دێبیانی خولقاند کە بە شێوازی خۆڕایی بڵاوی کردەوە.[٣]
تا ئێستا لینوکس، لە بازاری ڕاژە زۆرتر خۆی جێگیر کردووە تا ڕوومێزی. بۆ وێنە لە ٥٠٪ی ڕاژەکانی جیھان بوونی ھەیە[٤]ئەمەش لە کاتێکدایە لە بازاری ڕوومێزی بەشی بە ٣٫٧٪ دەگەیێ.[٥]
دابەشکراوەیێکی لینوکس بریتییە لە: ناوک واتە لینوکس کێرنەڵ، بوخچە یان کتێبخانە و چەند نەرمەکاڵای بەسوود لە پڕۆژەی گنو، دۆکیۆمێنتەکان، بەڕێوەبەری پەنجەرەکان و ژینگەی دێسکتۆپ یان ڕومێزیێک. زۆربەی ئەم نەرمەکاڵانە بریتین لە نەرمەکالای سەرچاوەکراوە و ئازاد کە بە شێوازی باینێری وەرگێڕدراون و لە سەرچاوەی کۆدەکان سوودی لێدەگرن. ئەو دابەشکراوانە کە تایبەت دەبنەوە ئەکرێ ھەیە چەند نەرمەکالایان تێدا بێ کە لە سەرچاوەی کۆدەکان بوونیان نەبێ. وەک باینرێری بڵۆب، پێویست بۆ درایڤی ئامێرەکان و ھتد.[٦] دابەشکراوەیێکی لینوکس دەتوانێت بە شێوازێکی تایبەت لە کۆی تایبەت لە نەرمەکالاکان (وەک نەرمەکالاکان گنو و کتێبخانەکان) لەگەڵ ناوکی لینوکس گرێ درابێت. ئەمەس بۆ ئەوەیە کە پێداویستی و نیازی بەکارھێنەرانی دابین بکا.[٧] نەرمەکالاکان زۆر کات لەگەڵ دابەشکراوەکان ھاوئاھەنگ دەبن ئینجا لە لایەن گەشەپێدەران و پشتیوانانی دابەشکراوە بە شێوازی بوخچەیێکی نەرمەکالا (software packages)دەبەسرێنەوە. ئینجا بوخچەی نەرمەکالاکان لە نێو کانگاکان (repositories) واتە لە سەرتاسەری جیھان لەبەردەستن بۆ داگرتن.[٨][٩]
سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتەکان، بە کۆی ئامرازەکان و شێوازەکانی پەڕگە کە بە یەکەوە بۆ دامەزراندن، بەڕۆژکردنەوە و سڕینەوەی نەرمەکالاکان لە لینوکس دەوترێت. دوو سیستەمی بەرچاوکراوی بەرێوەبردنی پاکەتەکان بریتین لە دێبیان(Debian) و رێدھەت(Red Hat). فێدۆرا(Fedora)، رێدھەت(Red Hat) و سێنت ئۆ ئێس(CentOS) بەگشتی سود لەسیستەمی rpm دەگرن (پەڕگەکانی rpm.)، لە کاتێک دا دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) سود لە سیستەمی dpkg دەگرن (پەڕگەکان deb.). جێنتوو(Gentoo) سوو لە سیستەمێک دەگرێت بە ناوی Portage وە ئاچ یان ئارک(Arch) سود لە tarballs دەگرێت (پەڕگەکانی tar.). تەنھا جیاوازی ئەم سیستەمانە ئەوەیە کە چۆن پەڕگەکان دادەمەزرێنن و ھەڵیدەگرن.
ئیمکانی ھەیە پێتان خۆش بێت کە بزانن چی لە نێو پەڕگەکانی rpm، .deb. یا tar. ھەیە. شایەت سەرسام بن کاتێک بزانن تەنھا پەڕگەیێکی ئارشێڤی کۆنە وەک Zip. ی تێدایە، ئەوەش بریتییە لە کۆدی نەرمەکالا و فەرمانەکانی دامەزراندن و ڕیزکردنی پەڕگەکان (کە چ پەڕگەو نەرمەکالایێکی دیکەی پێویستە بۆ دامەزراندن)، ئەو شوینە کە پەڕگەی پەیکەرسازییەکەی دەبێ بوونی ھەبێ، کوێیە. ئەو نەرمەکالا کە دەبێ تەواو ئەم فەرمانانە بخوێنێت و جێبەجێی بکات پێ دەڵێن بەڕێوەبەری پاکەت(package manager).
دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و... ھتد.
دێبیان(Debian)، ئوبونتو(Ubuntu) و مینت(Mint) و دابەسکراوەکانی دیکە کە لەسەر دێبیان لەدایک بوون سوود لە پەڕگەکانی deb. و dpkg واتە سیستەمی بەڕێوەبردنی پاکەتی دێبیان دەگرن. لێرە دوو ڕێگا بۆ دامەزراندنی نەرمەکالا لە سەر سیستەم ھەیە.
دابەشکراوەیێکی لینوکس دەتوانێت لە یەکێکی لە پۆلەکانی خوارەوە جێگیر بکرێت:
جیاوازی دابەشکراوەکانی لینوکس بۆ بواری تەکنیکی، ڕێکخراوەکان وە فەلسەفەی ڕەوشتی خولقێنەران و بەکارھێنەرانیان دەگەڕێتەوە. بە یارمەتی مۆڵەتدان یان ڕێپێدانی نەرمەکالای ئازاد ھەر بەکارھێنەرێک دەتوانێت بە زانست لە بواری لینوکس و پەیکەرسازی نەرمەکالا، بە دەستکاریکردن و گۆڕانی دابەشکراوەکان، دابەشکراوەی تایبەت بە خۆی درووست بەکات.
ماڵپەڕی دیسترۆواچ (DistroWatch) زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس پێرست دەکا، ھەر وا ریزیان دەکا لە بواری ترافیکی داگرتن. بونیاتی ویکیمیدیا پشکنینی سەردانکەرەکانی ماڵپەرەکان WMF تا ساڵی ٢٠١٥ نیشانی دا، کە داخوازترین سیستەمی کارپێکردنەکان بەتایبەت دابەشکراوەکانی لینوکس بە ئامار. زۆربەی ئەم دابەشکراوانە لە خوارەوە نووسراون:
دابەشکراوە سووکەلەکان لینوکس زۆرتر بۆ کۆمپیوترە کۆنەکان و ئەو ئیشانە خولقێنراوەن کە پێویستیان بە سووک بوونە، ھۆکاریش دەگەڕێتەوە بۆ ڕەقکالای لاواز. فەلسەفەکەی ئەوەیە کە لەبواری ئابووری بەکارھێنەر نەخاتە ژێر گوشاری ئابووری. کۆی دابەسکراوە سووکەلەکان لینوکس لێرە دەتوانن ببینین.
دابەشکراوەیێکی زیندووی لینوکس، دابەشکراوەیێکی لینوکسە کە توانایی بووتی ھەیە لەسەر دیسکێک یان فلاشێک بە جیاتی بووتکردن و دامەزراندن لە سەر پەپکە یان ھاردێک. ھەروا توانایی جێبەجێکردن و گواستنەوەی دابەشکراوە زیندووەکان (ئەو دابەشکراوانە کە بێ ئەوە دایمەزرێنی سوودی لێدەبینیت) ڕێگە دەدا کە سیستەمی کارپێکردن پیشان بدرێ، قەرزکردن لە سەر کۆمپیوتری کەسیی، کرداری ڕزگاری کۆمپیوتر کە لە ژێر مەترسی سڕینەوەی زانیاریەکانە. کاتێک کە دابەشکراوەیێکی لینوکس لە سەر سی دی یان فلاش بووت دەبێ واتە تەنھا دەخوێنرێتەوە. زانیاری بەکارھێنەر دەبێ لە نێو پۆلەکان بپارێزێ، بس ناتوانێت لەسەر ھارد پاشکەوت بێتەوە تەنھا لەسەر فلاش یان دی ڤی دی پاسکەوت دەبێتەوە.[١٤] زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس بێجگە لە فۆرمی دامەزراندنی خۆیان فۆرمێک یان بەسیکی "زیندوو"یان ھەیە کە بۆ تۆر یان تاقیکردنەوەی گواستنەوە سوودی ھەیە. ئەم دابەشکراوانە بریتین لە سوسە، ئوبونتو، مینت، فێدۆرا،MEPIS. زۆر یەک لە دابەشکراوەکانی لینوکس وەک Knoppix،Puppy Linux،Devil-Linux، SuperGamer، SliTaz تەنھا بە شێوازی زیندوو دیزاین کراوەن. زۆر یەک لە دابەشکراوەکان تەنھا لە سەر فلۆپیێک دامەزراوەن بە شێوازی زیندوو بی ئەوە کە گۆڕانکاریێکیان لێبدرێ.[١٥]
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)
{{cite web}}
: دەقی «mdy» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); دەقی «٢٠١٣-٠٥-٠٤» چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی) |ڕێکەوتی سەردان=٢٠١٤-٠٧-١٩
{{cite web}}
: بیرخستنەوەی واڵا (یارمەتی)}}
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی)