دادگای باڵای ئوسترالیا | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١٩٠٣ |
دەسەڵاتی دادوەری | ![]() |
شوێن | کانبێرا ناوچەی پایتەختی ئوسترالیا |
جۆری پێکھێنان | ھەڵبژێردراوە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی ئوسترالیا و لەسەر پێشنیاری سەرۆک وەزیران |
توانایی کەڵک وەرگرتن لە | دەستووری فەرمی ئوسترالیا |
دەورەی دادوەری | تا ٧٠ ساڵەیی |
ژمارەی ئەندامانی دەستەی دیوان | ٧، بەپێی ئەساسنامە |
ماڵپەڕ | www.hcourt.gov.au |
بەڕێوەبەری گشتی دادگای ئوسترالیا | |
لە ئێستادا | ڕۆبێرت فرێنچ |
لە | ١ی سێپتەمبری ٢٠٠٨ |
دادگای باڵای ئوسترالیا ھێزی باڵای دادوەری لەم وڵاتەی لە دەست دایە کە دەستووری یاسایی و یاسا دانپێدانراوەکانی لەلایەن پەرلەمانی فیدراڵی ئوسترالیا دابین دەکرێن و پێی قاییل دەبن.
دادگای باڵای ئوسترالیا سەرووترین پێگەی داواکارییە لە ئوسترالیا و دەسەڵاتەکانی خوارەوەی ھەن:
لە ھەندێک بابەتی تایبەت دا، لایەنەکانی کێشەکە دەتوانن بەرامبەر بە فەرمانی دەرکراو لەلایەن دادگای باڵای ویلایەتی لەلایەن شۆڕای تایبەتی حکوومەتی گازندە بکەن. ئەم جۆرە داوایە تەنیا کاتێک بەردەستە کە لایەنی یاسایی، تەنیا لە یاسای ویلایەتی ھاتبێ، و بە ھیچ شێوەیەک فەرمانی دادگای باڵای فیدراڵ بۆ داواکردن ناچێتە شٶڕای تایبەتی حکوومەتی. ئەم مافە لە ١٩٨٦ دا ھەڵوەشایەوە.
ئەندامانی دادگای باڵای فیدراڵ بریتین لە: سەرۆکی دادگا و شەش دادوەری تر کە ھەموویان لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی لە شۆڕا دا ھەڵدەبژێردرێن. ئەم کەسانەی ئاماژەیان پێکرا و ھەروەھا ئەندامانی دادگا فیدراڵەکان لە ویلایەتەکانی تر ناکرێ دەربکرێن، مەگەر لە دوای بەدەرفەتزانینی دەسەڵات یان کەمکاریان لە ھەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و سێنا بسەلمێندرێ و دواتر بەرێوەبەری گشتی ئوسترالیا دەتوانێ ئەم چەشنە کەسانە لەکار لابات.