دافنی کالەر (لەدایکبووی ٢٧ی ئابی ١٩٦٨) ژنە پڕۆفیسۆری ئەمریکی - ئیسرائیلییە. دافنی پڕۆفیسۆرە لە زانکۆی ستانفۆرد لە بەشی زانستی کۆمپیوتەر. دافنی یەکێکە لەدامەزرێنەرانی (Coursera) کە ماڵپەڕێکە تایبەت بە فێرکاری پەروەردەیی بە شێوەیی خۆڕایی. دافنی لە ساڵی ١٩٨٥ پلەی بەکالۆریۆسی لەزانکۆی عیبری لە ئۆرشەلیم بەدەست ھێنا کە ئەوکات تەمەنی تەنیا ١٧ ساڵان بوو لە ھەمان زانکۆ لە ساڵی ١٩٨٦ پلەی ماستەریش وەردەگرێت لەپاشان دکتۆراکەی لە ژێر سەرپەرشتی (Joseph Halpern) لە زانکۆی ستانفۆرد لە ئەمریکا بەدەست دەھێنێت کە ئەمەش لە ساڵی ١٩٩٣ بوو.
|
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دافنی کالەر تێدایە. |