دالیا ئیتزیک | |
---|---|
بە عیبری: דליה איציק | |
لەدایکبوون | ئورشەلیم، ئیسرائیل | ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢
پیشە | سیاسەتوان، trade unionist، educator |
پەروەردە | زانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم، Reichman University |
شوێنی کار | ئۆرشەلیم |
ئەندامی حیزبی | Kadima، Israeli Labor Party، One Israel |
ئایین | جوولەکایەتی |
دالیا ئیتزیک (بە زمانی عیبری: דליה איציק، لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە ئوورشەلیم) کەسایەتی ژنە سیاسەتوانی ئیسرائیلییە، ئەو لە ماوەی کانوونی دووەم بۆ تەممووزی ٢٠٠٧ بە وەکالەت بووەتە سەرۆکی ئیسرائیل. دالیا لە چەند پۆستێکی دیکەدا بووە، لەوانە وەزیری ژینگە (١٩٩٩–٢٠٠١)، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی (٢٠٠١–٢٠٠٢) ھەروەھا وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە ساڵی ٢٠٠٥. ئەو چوار جاران وەک ئەندامی کنێسێت ھەڵبژێردراوە.[١][٢]
دالیا خۆی بۆ ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئیسرائیل لە ساڵی ٢٠١٤ پاڵاوت، بەڵام دەرنەچوو دوای بەدەست ھێنانی ٢٨ دەنگ لە کۆی ١١٩ دەنگی ئەندامە بەشداربووەکانی کنێست.[٣][٤]
دالیا لە دایکبووی ٢٠ی تشرینی یەکەمی ١٩٥٢ لە ئوورشەلیم، دایک و باوکی جوولەکەی عێراقی بوون کە ماڵباتیان جێ ھێشتووە و بەرەو ئیسرائیل کۆچیان کردووە. دالیا لە ئامادەییەکی ئایینی خوێندوویەتی و خۆی تەرخان کرد بۆ دین، ھەر بۆیە لە ئەرکە سەربازییەکانی لە ھێزەکانی بەرگریی ئیسرائیل بەخشراوە. دواتر بەکالۆریۆسی لە وێژە و مێژوو بەدەست ھێناوە لە زانکۆی عیبریی ئورشەلیم، ھەروەھا دواتر بەکالۆریۆسێکی دیکەی لە یاسا وەرگرت.[٥] دوای دەرچوونی ئەوا وەک مامۆستا کاری کردووە، دواتر بووەتە جێگری سەرۆکی شارەوانی ئورشەلیم.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دالیا ئیتزیک تێدایە. |