لەدایکبوون | داڵاس لیو ٢١ی ئابی ٢٠٠١ |
---|---|
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٩–ئێستا |
داڵاس لیو ئەکتەرێکی ئەمریکییە. ڕۆڵی شازادە زوکۆ دەگێڕێت لە زنجیرەی نێتفلیکس بە ناوی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا کە وەشانێکی ڕاستەوخۆیە لە زنجیرە ئەنیمەیشنە ڕەسەنەکە، لەژێر ھەمان ناودا.
لیو لە دۆڵی سان گابرێل لە ویلایەتی کالیفۆرنیا گەورە بووە.[١] و بەشداری کردووە لە کۆمەڵەی کاراتی وەرزشی ئەمریکای باکوور.[٢] لە تەمەنی ٥ ساڵییەوە دەستی بە مەشقی ھونەری جەنگی کردووە و لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا وازی لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکان ھێناوە.[٣]
لە ١٢ی ئابی ٢٠٢١، نێتفلیکس ئاشکرای کرد کە لیو ڕۆڵی زوکۆی وەرگرتووە لە زنجیرەی ئەڤەتار: کۆتا ملکەچپێکەری ھەوا، کە وەشانی ڕاستەوخۆی زنجیرە ئەنیمەیشنییەکە بوو.[٤]
لیو بە ڕەچەڵەک چینی ئەندەنوسییە.[٢] دایکی خەڵکی جاکارتای ئەندەنوسیایە.[٥]
<ref>
ی ھەڵە؛ ناوی «:3» زیاتر لە یەک جار پێناسە کراوە لەگەڵ ناوەڕۆکی جیاوازدا
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داڵاس لیو تێدایە. |