درەیکۆ ماڵفۆی |
---|
|
تۆم فێڵتن وەک درەیکۆ لە ھاری پۆتەر و زیندانیکراوی ئازکابان |
یەکەم دەرکەوتن | ھاری پۆتەر و بەردی فەیلەسووفەکە (١٩٩٧) |
---|
دوایین دەرکەوتن | ھاری پۆتەر و پیرۆزییە کوشندەکان (٢٠٠٧) |
---|
دروستکراوە لەلایەن | جەی کەی ڕۆولینگ |
---|
بەرجەستەکراوە لەلایەن | تۆم فێڵتن |
---|
خانە | سلیزەرین |
---|
|
خێزان |
- لوسیەس ماڵفۆی (باوک)
- نارسیزا ماڵفۆی (دایک)
|
---|
ھاوسەر | ئاستۆریا گرینگڕاس |
---|
مناڵەکان | سکۆرپیەس ماڵفۆی (کوڕ) |
---|
خزمەکان |
- ئاندرۆمیا تۆنکس و بێلاتریکس لێسترەینج (پور)
- نیمفادۆرا تۆنکس (پورزا)
|
---|
لەدایکبووی | ٥ی حوزەیرانی ١٩٨٠ |
---|
درەیکۆ لوسیەس ماڵفۆی کارەکتەرێکە لە زنجیرەی ھاری پۆتەری جەی کەی ڕۆولینگ. ئەو خوێندکارە لەھەمان ساڵی ھاری پۆتەر و سەر بە خانەی سلیزەرینە. ئەو زۆرینەی کات لەگەڵ دوو ھاوڕێی، ڤینسێنت کراب و گرێگۆری گۆیڵدایە، کە خۆیان بە لایەنگری دەردەخەن. درەیکۆ بە شەڕفرۆشێکی ترسنۆک باسکراوە کە خەڵک بەکارئەھێنێت و ئازاریان دەدات بۆ دەستکەوتنی ئەوەی کە ئەیەوێت؛ لەگەڵ ئەوەشدا، بەکارھێنەرێکی فێڵبازی جادووە. ئەو لەلایەن تۆم فێڵتن بەرجەستە کراوە لە زنجیرە فیلمی ھاری پۆتەر.