The Last Witch Hunter دوایین ڕاوکەری جادووگەر | |
نووسین | کۆری گوودمان مات سازما |
---|---|
کاست | ڤێن دیزەڵ مایکڵ کەین ئێلیجیا وود ڕۆس لێسلی |
مۆسیقا | ستیڤ جابلۆنسکی |
دەستکاری | کریس لێزبن |
کۆمپانیای بڵاوکەرەوە | سەمیت ئینتەرتەینمنت |
ڕێکەوتی دەرچوون | ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ |
ماوەی فیلم | ١٠٦ خولەک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٩٠ ملیۆن دۆلار |
دوایین ڕاوکەری جادووگەر (بە ئینگلیزی The Last Witch Hunter) فیلمێکی ئەمەریکی خەیاڵی و ئاکشنی ساڵی ٢٠١٥ەیە.فیلمەکە باس لە ڕاوکەرێکی جادووگەری دەکات بەناوی کۆلدەر کە دەبێ ببێتە ڕێگر لە بڵاوونەوەی پەتایەک بەسەر شاری نیویۆڕک کە لەلایەن جادووگەرانەوە نێردراوە بۆ سەر شارەکە.فیلمەکە لە ٢٣ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٥دا کەوتە سینەماکانی جیهانەوە.
کۆلدەر (ڤین دیزل) ڕاوچییەکی جادووگەرەکان بووە کە لە سەدەکانی ناویندا لەلایەن جادووگەرێکەوە نەفرەتی ئەوەی لێدەکرێ کە تا هەمیشە بژی ، شاژنی جادووگەرەکان پیلانی بڵاوکردنەوەی پەتایەکی دابوو و کۆلدەر ڕایگرت.دوای ٨٠٠ ساڵ لەم ڕووداوە کۆلدەر بەردەوام لە کارەکەی وەک ڕاوکەری جادووگەر ، بەڵام ڕووداوەکان وەک جاران نامێنن و هەرەشەیەکی نوێ دێتە سەر مرۆڤایەتی و پێویستە کۆلدەر دووبارە لەدژی جادووگەرەکان بجەنگێت.
لە ١٧ی حوزەیرانی ٢٠١٥ ، دیزل لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەوەی ڕاگەیاند کە قسە و باس لەسەر بەشی دووەمی فیلمەکە دەکرێت.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دوایین ڕاوکەری جادووگەر (فیلم) تێدایە. |