دووک ھوایی چین 秦懷公 | |
---|---|
فەرمانرەوای ویلایەتی چین | |
فەرمانڕەوایی | ٤٢٨ بۆ ٤٢٥ی پێش زایین |
پێشوو | دووک زاوۆی چین |
جێگر | دووک لینگی چین |
منداڵ(ەکان) | `ژاوۆزی (昭子) دووک جیانی چین |
خێزان | خێزانی یینگ |
باوک | دووک لیگۆنگی چین |
مردن | ٤٢٥ی پێش زایین |
دووک ھوایی چین ( بە چینی:秦懷公، خوێندنەوە:چین ھوایی گۆنگ، مردن ٤٢٥ی پێش زایین) ٢٤مین فەرمانڕەوای ئیمپراتۆریەتی ژۆو بوو لە ٤٢٨ بۆ ٤٢٥ی پێش زایین، ئیمپراتۆرییەتێکی دێرینی چین، [١][٢]
دووک ھوایی کوڕە بچووکی دووک لیگۆنگ بوو کە لە ٤٤٣ی پێش زایین مردووە، کە لەلایەن دووک زاوۆ شوێنی گیرایەوە، برا گەورەی دووک ھوایی، کاتێک دووک زاوۆ مرد لە ٤٢٩ی پێش زایین، دووک ھوایی دوورخرایەوە بۆ ویلایەتی جین، دواتر گەڕایەوە بۆ ئیمپراتۆریەتی چین بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات. [١][٢]
لە ٤٢٥ی پێش زایین، لە چوارەم ساڵی ماوەی فەرمانڕەواییەتی دووک ھوایی، ژەنەڕال ئیمپراتۆریەتی چین (ژەنەڕال چاوۆ -鼌) وە وەزیرەکانی تر لە دژی دووک ھوایی کوودەتایان کرد و لە فەرمانڕەواییەتی دووریاخستەوە، وەزیرەکانی ئەوسا دووک لینگیان لە شوێنی ئەو دانا، دووک ھوایی کوڕیکی بچووکیشی ھەبوو کە دواتر بەناوی دووک جیان دێتە سەر تەخت وەک ٢٦مین فەرمانڕەوای ئیمپراتۆرییەتەکە. [١][٢]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite book}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)