دویخ نەوشا

دویخ نەوشا
ܕܒ݂ܝܚ ܢܦ̮ܫܐ
بەشدار لە یاخیبوونی عێراق (٢٠١١–ئێستا)
ساڵانی چالاکییناوەڕاستی ساڵی ٢٠١٤–٢٠١٨
سەرکردەکانئیمانوێل خۆشبا یوخانا[١]
ناوچەی
ئۆپەراسیۆنەکان
پارێزگای نەینەوا:

باقۆفا، دەشتی نەینەوا

باکووری عێراق
ھاوپەیمانان ھێزە چەکدارەکانی عێراق
پێشمەرگە
ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا
ھێزەکانی دەشتی نەینەوا
لیژنەی پاراستنی قەرەقووش
دوژمنان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام
جەنگەکان/شەڕەکانشەڕی مووسڵ (٢٠١٦)

دویخ نەوشا (بە سوریانی: ܕܒܝܚ ܢܦ̮ܫܐ؛ بە واتای وشە "کەسێک کە قوربانی دەدات") ڕێکخراوێکی سەربازی مەسیحی بوو کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٤ دروست کرا بە مەبەستی بەرگریکردن لە دانیشتووانی ئاشوورییەکانی عێراق لە ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش)، ئەم میلیشیایە بەرگری لە شارە مەسیحییەکانی پارێزگای نەینەوا لە ناوچەی مێژوویی ئاشوور دەکات.[٢]

دویخ نەوشا بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی کاردەکات.[٣]

سەرەڕای ئەوەی لەلایەن پارتی نیشتمانپەروەری ئاشووری سەرپەرشتی دەکرێت، بەڵام زۆربەی میلیشیاکان ئەندامی ئەو پارتە نین. چەندین شەڕڤانی بیانی مەسیحی پەیوەندییان بە دویخ نەوشا کردووە؛ ئەوان ئەمریکی و فەرەنسی و بەریتانی و ئوسترالی لەخۆدەگرن.[٤]

سۆنس ئۆف لیبرتی ئینتەرناشناڵ کە پێشتر مەشق و ڕاھێنانیان بە ھێزەکانی پاسەوانانی دەشتی نەینەوا کردبوو، لە پاییزی ٢٠١٥ ڕایان گەیاند کە دەست دەکەن بە مەشق و ڕاھێنانی دوێخ نەوشا لە شەڕی دژی داعشدا.[٥]

لە ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی سیاسەتی ئاشوری کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بڵاوکرایەوە، ئیدیعای کردبوو کە دواجار دویخ نەوشا ھەڵوەشاوەتەوە و سەرجەم ئەکاونتەکانی سۆشیال میدیای سڕاونەتەوە.[٦]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Christians reclaim Iraq village from ISIS». CBS News. United States. Associated Press. 13 November 2014. لە 6 March 2015 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date= و |date= (یارمەتی)
  2. ^ https://worldbulletin.dunyabulteni.net/world/westerners-join-iraqi-christian-militia-to-crusade-h155284.html ١٤ی نیسانی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ https://www.al-monitor.com/originals/2014/10/iraq-christian-paramilitary-forces-nineveh.html
  4. ^ https://www.rferl.org/a/american-veterans-fighting-against-islamic-state/26858199.html
  5. ^ https://time.com/3761211/isis-americans-iraqi-militias/
  6. ^ https://50f3ad00-5b28-4016-898f-6130d301c97a.filesusr.com/ugd/6ae567_98f8f8912baa40949a18a3a0b717eaea.pdf