دژە ئەمریکیزم، دژە ئەمریکایزم یان دژە ئەمریکی (ھەروەھا: ھەستی دژە ئەمریکیبوون و ئەمریکانۆفۆبیا)[١] زاراوەیەکە کە چەندین ھەست و ھەڵوێست پێناسە دەکات لەوانە دژایەتیکردن، ترس، بێمتمانەیی و ڕق لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، حکومەتەکەی و سیاسەتەکانی دەرەوەی ئەمریکا، یان ئەمریکییەکان بە گشتی.[٢][٣]
لە فەرھەنگی ئۆنلاینی ئۆکسفۆرددا، زاراوەی "دژە ئەمریکی" بە "دوژمنایەتی لەگەڵ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا" پێناسە کراوە.[٤][٥]
لە چاپی یەکەمی فەرھەنگی ئەمریکی بۆ زمانی ئینگلیزیی وێبستەر (١٨٢٨)، زاراوەی "دژە ئەمریکی" بەم شێوەیە پێناسە کراوە: "دژایەتی ئەمریکا، یان بەرژەوەندییەکان و حکوومەتی ئەمریکا؛ یان دژایەتی شۆڕشێک لە ئەمریکا".[٦][٧][٨]
دژە ئەمریکیزم ڕەگ و ڕیشەیەکی مێژوویی کۆنی ھەیە، کە دەگەڕێتەوە بۆ ڕۆژانی سەرەتای دامەزراندنی وڵاتی ئەمریکا. لە سەدەی ھەژدەھەمدا زلھێزەکانی ئەورووپا بە گومانەوە سەیری شۆڕشی ئەمریکایان دەکرد و ترسیان لە بڵاوبوونەوەی بیرۆکەی شۆڕشگێڕانەی ئەمریکی ھەبوو، بۆیە نەیاندەویست ھەماھەنگی نێودەوڵەتی بکەن لەگەڵ ئەمریکا.[٩] لە سەدەی نۆزدەھەمدا، کێبڕکێی ئابووری و جیاوازییە کولتوورییەکان، ھەستی دژە ئەمریکیزمیان زیاتر کرد.[١٠] سەدەی بیستەم تا ئەمڕۆ، لە قۆناغەکانی دەستێوەردان و ململانێ جیھانییەکاندا، دژە ئەمریکیزم بە تەواوی سەریھەڵدا بە شێوەیەکی گشتی لە وڵاتە جیاوازەکانیی جیھان؛ ھەروەھا گرژییەکانی جەنگی سارد و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا، کاریگەری گەورەیان ھەبوو.[١١][١٢][١٣]
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر)