دۆڵف زیگلەر | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠ کلێڤ لاند، ئۆھیۆ |
ناوەکانی تر | دۆڵف زیگلەر، نیک میترۆ، نیک نیمێت، نیکی |
پیشە | زۆرانباز |
باڵا | ١٫٨٣ مەتر |
نیکۆلاس تیودۆر نمیت (بە ئینگلیزی: Nicholas Theodore Nemeth؛ لەدایکبووی ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠) زۆرانبازێکی ئەمریکییە. ئێستا لە WWE لەژێر ناوی «دۆڵف زیگلەر»یاری دەکات، ھەروەھا بە ئەندامە پێشووەکەی «تیمی سپریت سکواد» ناسراوە، وەک نیکی لە ساڵی ٢٠٠٦.
نیکۆلاس لە ساڵی ٢٠٠٤ واژووی لەگەڵ WWE کرد، بۆ ڕاھێنان و کارامەی بۆ زۆرانبازی «ئۆھایۆ ڤالی ڕیستیلنگ» (OVW) دەینێرن. ئەم ھۆکارە وای کرد، یەکەمجار لە (ڕاو/WWE) لە ساڵی ٢٠٠٥ دەربکەوێت، بۆ یاریدەدەری زۆرانباز «کیرۆین وایز». لەگەڵ ئەوەشدا بۆ OVW ھاتەوە، دوای ماوەیەکی کورت لە بەشی ڕاو، ھەر لەوێ بۆ سکواد سپریت ڕۆیشتەوە. یەکەم باندەکەی لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٦ لە ڕاو دەرکەوت، لەو شوێنەی ئەو بردییەوە، لەگەڵ باندی ھاوڕێکەی «مایک» لە تیمی پاڵەوانێتی جیھان، پێش ھاتنەوەی بۆ OVW لە ٢٠٠٦. لە ئەیلوولی ٢٠٠٧ نیکۆلاس بۆ «پاڵەوانێتی زۆرانبازی فلۆریدا» گوازرایەوە، لەو شوێنەدا تیمێکی دوو کەسی لەگەڵ بڕاند ئالەن پێکھێنا، جارێکی دیکە لە FCW پاڵەوانێتییەکی تریان بردەوە. نیکۆلاس لە ئەیلوولی ٢٠٠٨ دووبارە بۆ ڕاو ھاتەوە، لەژێر ناوی دۆڵف زیگلەر، لە نیسانی ٢٠٠٩ ڕۆیشتە بەشی «سماک داون». لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٠٩ زیگلەر پاڵەوانێتی کیشوەرەکانی بۆیەکەمجار بردەوە، بۆ ماوەی پێنج مانگ ھەڵی گرتبوو.
نیکۆلاس تیودۆر نمیت لە ٢٧ی تەممووزی ١٩٨٠ لە کلێڤ لاند، ئۆھیۆ، لەدایکبووە.[١] تەمەنی پێنج ساڵان بوو، ھەواداری کاری زۆرانبازی بوو، دوای ماوەیەک ئامادە بوو، بۆ ئەوەی زۆرانبازی لە یاریگای «ڕیچفێڵد» بکات، بڕیاری دابوو، کە لە تەمەنی ١٢ ساڵی کاری زۆرانبازی بکات. ناوی دۆڵف لەسەر ناوی باپیری بۆ WWE بەکارھێناوە، لە قوتابخانەی لایکوود ھاوڕێکەی پێشنیاری ناوی زیگلەری بۆ کرد. دواتر نیکۆلاس لە فۆنیکس، ئەریزۆنا نیشتەجێ بوو، ھەواداری یانەی یاری «کلێڤلاند بڕاونس». نیکۆلاس دوو برای ھەیە، برا گەنجەکەی «ڕیان» پێشتر کاری زۆرانبازی لە WWE کردووە، ھەروەھا زۆرانبازی لە NXT لەژێر ناوی برێلی پێرس کردووە. براکەی تری بەناوی دۆناڵد، بۆ ماوەی ١٥ ساڵ زیندانی کرا، دوای ئەوەی دانی بەتاوانەکەیدا، کە پیاوی کوشتووە. نیکۆلاس ھاوڕێ باشەکانی لە تیمی سپریت سکوادە بەتایبەتی مایکڵ برێندلی.
زیگلەر لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٩ لە ئەڵقەی (مامەڵە یان نا مامەڵە) لەگەڵ ماریا کانێلیس و ئێڤێ تۆرێس دەرکەوت،[٢] لە ٩ی ئابی ٢٠١٠ لەسەر (لۆپیز تونایت) دەرکەوت،[٣] زیگلەر لە ٢٠١١ لەئەڵقەی (پەرتووکخانەی بێدەنگ) شان بە شانی کریس ماستەر، ترێنت بارێتا، کەیلان کڕۆفت، کارت ھاوکینس، دەرکەوت.[٤] زیگلەر لەگەڵ ھاورێ زۆرانبازەکەی بەناوی زاک ڕایدەر لە زنجیرەی Z لە یوتوب بەیەکەوە دەرکەوتن. زیگلەر لەسەر «شەبەکەی بازرگانی فۆکس» لە بەرنامەی کێنەدی لەلایەن لیسا کێنەدی لە ٢٠١٧ میواندار کرد، ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨ لە بەرنامەی «١٠ کات» دەرکەوت. دۆڵف زیگلەر وەک کەسایەتی زۆرانبازی لەناو یارییە ڤیدۆیەکاندا ھەیە:
زیگلەر لە کاتی گەورەبونی ھەمیشە ھەواداری کەسایەتییە کۆمیدییەکانیش بوو، وەک جۆنی کارسۆن، جۆن لۆفیتز، دانا کارڤی، جان ھوکس، فیڵ ھارتمان، ئادەم سەندلەر، جۆرج وەلاس، بڕاین ڕیگان.[٥]لە دەوروبەری ساڵی ٢٠١٠ بیرۆکەی ئەوەی بۆھات، کە دەست بە کاری کۆمیدیاش بکات، لە ٢٠١٣ زیگلەر بۆ یەکەمجار بە پێوە قسەی کۆمیدی دەکرد، لە شوێنێکی بچووکی لۆس ئەنجلس، قسە کۆمیدیاکانی جۆراوجۆر بوون، کە باسی ڕووداوەکانی WWE بەکۆمیدی دەکرد. ھەروەھا ١٠ ساڵ دەیخوێند، بۆ ئامادەکردنی پیشەی کۆمیدیا.[٥]