دیواری گەوری دیوارێکی مێژوویییە کە لە نزیکی سەرپێڵ لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە نزیکی سنۆری ئێران و عێراق لە ئاراستەی باکووری-باشووری دروست کراوە.[١] دیار نییە کە دیوارەکە بە چ مەبەستێک کەڵکی لێ وەرگیراوە، بەڵام لەوانەیە بۆ بەرگری یا دیاریکردنی سنووری ئیمپراتۆرییەک بووبێت. ھەروەھا ھەتا ساڵی ٢٠١٩ سەردەمی دروستکردنی دیوارەکە دیار نییە، بەڵام گریمانەکان دەیگەڕێننەوە بۆ سەردەمی ئیمپراتۆرییەتیی پارتەکان یا ساسانییەکان.[٢]
ئەگەرچی ئاسەوارناسەکان ھەتا ساڵی ٢٠١٩ ئاگایان لەم دیوارە کۆنە نەبوو و تەنیا بە وێنەکانی سەتەلایت دۆزییانەوە، بەڵام خەڵکی کوردی ناوچەکە لە ساڵانی زووەوە ھەر دیواری گەورییان پێ وتووە.