چەشنی وێبگە | دەروازەی گەشەپێدانی وێب |
---|---|
خاوەن | Refsnes Data |
دروستکراو لەلایەن | Refsnes Data |
وێبگە | www |
ڕیزبەندیی ئەلێکسا | ١٨٧ (تشرینی یەکەمی ٢٠١٧[نوێکردنەوە])[١] |
بازرگانی | بەڵێ |
تۆمارکردن | Required for forum |
خستنەکار | ١٩٩٨ |
ڕەوشی ھەنووکەیی | چالاک |
دەبلیوو تری سکووڵز (بە ئینگلیزی: W3Schools) وێبگەیەکی پەروەردەیییە بۆ فێرکردنی تەکنۆلۆژیاکانی وێب لە سەرھێڵ.[١] ناوەڕۆکەکەی وانە فێرکارییەکان و سەرچاوە پەیوەندیدارەکان بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ، سی–ئێس–ئێس، جاڤاسکریپت، جەیسن، پی–ئەیچ–پی، پایتن، ئەنگیولار–جەی–ئێس، ئێس–کیوو–ئێڵ، بووتستراپ، نۆد جەی ئێس، جەی–کویری، ئێکس–کویری، ئەی–جاکس، و ئێکس–ئێم–ئێڵ دەگرێتەوە.
لە ساڵی ١٩٩٨ دروستکرا، ناوەکەی لە "World Wide Web"ەوە سەرچاوە دەگرێت، بەڵام پاشکۆی W3C (World Wide Web Consortium) نییە.[٢] لەلایەن Refsnes Data لە نەرویج بەڕێوە دەبرێت.[٣] دەبلیوو تری سکووڵز ھەزاران نموونە کۆد پێشکەش دەکات. لەڕێگەی بەکارھێنانی دەستکاریکەری TryIt، خوێنەران دەتوانن دەستکاریی نموونەکان بکەن و لە خۆڵەپەتانێدا ڕەنی بکەن. نموونەکانی دەبلیوو تری سکووڵز بە «ڕازاندنەوەی ناشرین و بەخراپی» ڕەخنەی لێ گیرا، بەھەرحاڵ پەڕەکانیان بە «خێرا» دەرخران و بەشێوەیەکی تەواو پێکەوە بەستران.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەبلیوو تری سکووڵز تێدایە. |