نژیاروانی چییە؟![]() نژیاروانی یان تەلارسازی (بە لاتینی: architectura) بریتییە لە ھونەر و زانستی شێوەکاری و سازکردن. بەرھەمەکانی تەلارسازی، لە قاڵبی کەرەستەکانی بینایی، زۆرتر بە ناوی ھێماکانی کەلتووری و سیاسی و بە ناوی بەرھەمەکانی ھونەری ھەست دەکردرێن. شارستانییە ناسراوەکان زۆرجار بە دەسکەوتەکانی نژیاروانی کە لێیان بە میرات دەمێنێتەوە، دەناسرێن. نژیاروانی زۆرترین پەیوەندیی لەگەڵ ئەندازیاریی شارستانیدا ھەیە و بۆ دروستکردنی پێکھاتەیەکی چاک پێویستە ئەندازیارانی نژیاروانی و ئەندازیارانی شارستانی ئەوپەڕی ھاوکاری و تێگەشتنیان لە یەکتر بێت. ھەنووکە ٥٥٠ وتار لە دەروازەی نژیاروانیدا ھەیە. ![]() وتاری ھەڵبژێردراو![]() تاق (بە ئینگلیزی: Arch) پێکھاتەیەکە کە دەتوانێ بە شکڵە کەوانەییەکەی بارە سەرەوخوارەکان تەنیا بە پەستان ڕا بگرێ و ھیچ مۆمێنتێکی تێ نەکەوێ. ئەم تایبەتمەندییە بە کەڵکەی تاقەکان ھەزاران ساڵە یارمەتیی مرۆڤی داوە و ئەمڕۆش لە تەلارسازی و ئەندازیاریی شارستانیدا بە کار دێت. دروستبوونی تاق دەگەڕێتەوە بۆ دووھەزار ساڵ پێش لە دایکبوونی مەسیح. دەوترێ کە بۆ یەکەمین جار تاقەکان لە مێزۆپۆتامیادا دروست کران. ئێستەش لە زۆرێک لە بینا کۆنەکاندا تاق بە زۆری دەبینین و ھۆی ئەمە ئەوەیە کە مەتێریاڵەکانی سەردەمانی کۆن وەکوو خشت و بەرد و قوڕ تەنیا لە فشاردا بە باشی کاریان دەکرد و نەیاندەتوانی سترێسی کێشی لە خۆدا ڕابگرن. بەڵام مرۆڤ بە دروست کردنی تاق ھەوڵی دا ھەمووی ھێزەکان بە فشار لە پێکھاتەکەوە بگەیەنێت بە زەوی. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
زانای ھەڵبژێردراو![]() زەھا حەدید (بە ئینگلیزی: Zaha Hadid)، لەدایکبووی ٣١ـی تشرینی یەکەمی ١٩٥٠، نژیاروانێکی عێراقی-بریتانیایییە. زەھا حەدید ساڵی ٢٠٠٤ توانی خەڵاتی نژیاروانیی پریتزکەر مسۆگەڕ بکات. زەھا حەدید، شاژنی دیزاین و بیناسازی ئەگەر لە لیستی ١٠٠ بیناسازە گەورەکەی جیھان بڕوانیت، تەنھا ناوی ژنێکی تێدایە کە ئەویش عێراقیەو زەھا حەدیدە. ئەو ژنەی کە بەپێی گۆڤاری تایم یەکێکە لە ١٠٠ کەسایەتییە ھەرە بەھێزەکەی جیھان و بەپێی گۆڤاری فۆربسی ئەمەریکیش یەکێکە لە ١٠٠ ژنە ھەرە بەھێزەکەی جیھان. زەھا دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، دەچێتە زانکۆی ئەمەریکی لە بەیروت و ساڵی ١٩٧١ بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەستدەھێنێت و پاشان بۆ درێژەدان بەخوێندن دەچێتە کۆلیجی ئەندازیاریی لە لەندەن. زەھا لەکۆتایی دەیەی ١٩٧٠ەوە دەستدەکات بە بیناسازی و دیزانەکانی سەرنجی زۆربەی پسپۆڕانی ئەو بوارە بەرەو لای خۆی دەبات، کاتێک کە لەپێشبڕکێیەکدا لە ئەڵمانیا بەشداری دەکات و دیزاینەکەی خەڵاتی یەکەم دەباتەوە. مێژوو![]() دیواری چین درێژترین بنیادنراوە، بەدرێژایی مێژوو. لەوانەیە بەشە سەرەتاییەکانی دیوارەکە، کە دواتر بە دیواری گەورەی چین ناسرا، لە ماوەی سەدەی پێنجەمی پێش زایین دروست کرابێ، ھەرچەند ھێندێک لە لێکۆلەرەوان بۆ کۆنتریش دەیگێڕنەوە. ئەم دیوارە ئیمپراتۆڕ (شی ھوانگدی) کە لە نەوەی بنەماڵەی کین (٢٠٦-٢٢١) پێش زایین نەخشەی بۆ کێشاوە، دیوارێکی نوێشی دروستکردووە، بۆ بەستنەوەی بە دیوارەکۆنەکە و کارکردن لەسەر دیوارەکە ھەر بەردەوام بووە، لەماوەی سەردەمی ھان (٢٠٢-٢٢٠) پێش زایین و سەردەمی سۆی (٥٨١-٦١٨)، پاشان بە بەسەرچوونی کات، زۆرێک لە دیوارەکە داڕماوە، بەڵام لەسەردەمی مینگ (١٣٦٨-١٦٤٢) دووبارە چاککراوەتەوە و زۆربەی دروستکردنی ئێستای دیوارەکە بۆ سەردەمی مینگ، ئەگەڕێتەوە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت![]()
![]() پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |