دەست ماچکردن ئاماژەیەکی سڵاوکردنە کە نیشانەیە بۆ ڕێزگرتن، ئەدەب، ڕەوشت، سەرسامی، سۆز یان تەنانەت پەرۆشی لەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە کەسێکی تر. ماچی دەست بە ڕێگەیەکی ڕێزدار دادەنرێت بۆ پیاوێکی بەڕێز بۆ سڵاوکردن لە خانمێک. ئەمڕۆ دەست ماچکردنی ناڕێوڕەسمی دەگمەنە و زیاتر لە چوارچێوەی چینە کۆنەکان یان ڕێکارە دیبلۆماسییەکاندا ڕوودەدات. ئەمڕۆ ماچی ڕوومەت تاڕادەیەکی زۆر جێگەی دەست ماچکردن و تۆقەکردنی گرتووەتەوە.[١][٢][٣]
لە جیھانی عەرەبی، کوردستان، مالیزیا، ئیندۆنیزیا و بروونای دەست ماچکردن ڕێگەیەکی باوە بۆ سڵاوکردن لە کەسانی بەساڵاچوو لە ھەموو ڕەگەزەکاندا، بە پلەی یەکەم نزیکترین خزم (ھەردوو دایک و باوک، داپیر و باپیرە، و مام یان پوور) و مامۆستا.[٤][٥]
دەست ماچکردن لە زنجیرەی سەرۆک خێزان بە شێوەیەکی بەرچاو بەکارھاتووە، وەک ڕێگەیەک بۆ ئاماژەدان بەو کەسەی کە دۆنە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەست ماچکردن تێدایە. |