دەستدرێژیکردن لە کڵێسای کاتۆلیک ئاماژەیە بۆ ئەو حاڵەتە زۆرانەی دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان کە لەلایەن ڕاھیب و قەشە سەرەکییەکان، شارە گەورەکان و ئەندامانی دیکەی کڵێسای کاتۆلیک و ئەو کڵێسایەکانی کە بەشێکن لێی ئەنجام دەدرێن. چەندین تۆمەت، لێکۆڵینەوە، دادگاییکردن، سزادان و ھەوڵی ئەندامانی کڵێسا بۆ پەردەپۆشکردنی بەڵگەکان لەخۆدەگرێت.[١] ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان کراوەتە سەر زۆربەیان لە تەمەنی باڵغبوون بچووکتر بوون، ھەرچەندە ھەندێکیان کوڕی گەورەتر بوون. زۆربەیان تەمەنیان لە نێوان ١١ بۆ ١٤ ساڵدا بووە.[٢][٣][٤][٥] دەستدرێژی سێکسی لە کۆتایی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی بە سەرنجی خەڵک کرد.[٦]
لە ساڵانی نەوەدەکاندا ڕۆژنامەگەری زیاتر باو بوو و منداڵان دەستیان کرد بە قسەکردن لەسەر ئەزموونەکانیان. چیرۆکەکە لە وڵاتانی وەک کەنەدا، ئەمریکا، شیلی، ئوسترالیا و ئێرلەندا و بەشێکی زۆری ئەورووپا و ئەمریکای باشوور، دەستیکرد بە وەرگرتنی سەرنجی میدیا و جەماوەری گەورە.[٧][٨][٩]
لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠١٨ لە کاتی لێکۆڵینەوە لە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە کەنیسەی کاسۆلیکی لە شیلی، پاپا فرانسیس منداڵانی بە «درۆزن» ناوبرد. دوای سێ مانگ لە مانگی نیساندا بە شەرمەوە دان بەوەدا دەنێت کە منداڵەکان ڕاستییەکان دەڵێن.[١٠][١١][١٢]
لە سەدەی یازدەھەمەوە دەستدرێژی سێکسی لە کەنیسەی کاسۆلیکیدا باس دەکرێت.[١٣] پاپا لیۆ پەنجەمی ڕزگاری بوو لە یاسایەک کە فەرمانی بە سەرکردەکانی کڵێسا کرد ژمارەی ئەو منداڵانەی کە بۆ خۆشی خۆیان دەیھێڵنەوە سنووردار بکەن، واتە ئێستا ھیچ یاسایەک نییە ژمارەی منداڵان بۆ چێژی سێکسی پیاوانی ئایینی سنووردار بکات.[١٤]
لە ئیرلەندا، لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵانی پەنجاکاندا دەری خست کە سەرکردەکانی کەنیسە لە دەستدرێژی و لێدان و دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەلایەن پیاوانی ئایینی کاسۆلیکەوە دەزانن، بەڵام ھیچیان نەکردووە بۆ ڕێگریکردن لەو کارە.[١٥][١٦][١٧]
لە ئوسترالیا، بەگوێرەی «رێوڕەسمی شکاو» کە گرووپێکی پشتیوانییە بۆ قوربانیانی دەستدرێژی لەلایەن کڵێسا مەسیحییەکانەوە، لە ساڵی ٢٠١١ تا ٢٠٢٢ زیاتر لە سەد حاڵەتی قەشە کاسۆلیکییەکان ھەبوون کە بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستگیرکراون.[١٨][١٩] لە بەیاننامەی پۆلیس لە ساڵی ٢٠١٢دا، بانگەشەی ئەوە کراوە کە ٤٠ گەنج لە ویلایەتی ڤیکتۆریا بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر قەشە کاسۆلیکییەکان خۆیان کوشتووە.[٢٠]
لە فلیپین کە ٨٥٪ی دانیشتووانی کاسۆلیکن، منداڵان لە ساڵی ٢٠٠٢ دەستیان کرد بە گێڕانەوەی چیرۆکی ئازاردانیان لەلایەن ئەندامانی کەنیسەی کاسۆلیکییەوە، دوای ئەوەی لە ئەمریکا سەرنجێکی زۆری بەدەستھێنا.[٢١]
تەنھا لە ئەمریکا ١٠ ھەزار و ٦٦٧ منداڵ دەستدرێژییان کراوەتە سەر و ٤٣٩٢ قەشە کاسۆلیک دەستدرێژییان کردووەتە سەر، ھەموویان لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ٢٠٠٢.[٢٢]
لە ساڵی ٢٠٠٤ تا ٢٠١٤ ٣٤٢٠ منداڵ دەستدرێژی کراوەتە سەر و ٨٨٤ قەشە کاسۆلیک دەستگیرکراون.[٢٣] دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لەلایەن قەشە کاسۆلیکەکانەوە لە زۆرێک لە وڵاتان ئەنجامدراوە، بەڵام زۆرترین حاڵەتەکان لە ئەمریکایە.[٢٤][٢٥]
لەدوای ئەمریکا، ئەو وڵاتەی کە زۆرترین ژمارەی تووشبوانی تێدا تۆمارکراوە، ئیرلەندایە.[١٦] ھەروەھا ژمارەیەکی بەرچاو لە حاڵەتەکان لە ئوسترالیا، نیووزلەندا، کەنەدا و وڵاتانی ئەورووپا، ئەمریکای لاتین، ئەفریقا، ئاسیا و ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست تۆمارکراون.[٢٦]
بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠دا ئەو گرنگیپێدانەی کە لەسەر ئەمریکا بوو، گواسترایەوە بۆ ئەورووپا.[٢٧][٢٨]
پاپا فرانسیس لە ١٣ی ئایاری ٢٠١٧ دانی بەوەدانا کە ٢٠٠٠ حاڵەتی دەستدرێژی سێکسی لە ڤاتیکان ھەبووە.[٢٩]
فەزیحەی جۆراوجۆری دەستدرێژی سێکسی کە ئەندامانی ڕێبازی کاسۆلیکی تێدا بەشدارن لە وڵاتی بچووکی کۆستاریکا ئاشکرا بوون، چونکە زیاتر لە دەیان قەشە بە فەرمی تۆمەتبار کراون.[٣٠] یەکێک لە دوایین و گەورەترین ڕووداوەکانی ساڵی ٢٠١٩ ئەوە بوو کە قەشە ماوریسیۆ ڤیکێز لە مانگی ئازاردا دەستگیرکرا و سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێکی تەمەن ١١ ساڵەوە.[٣١][٣٢][٣٣]
قەشەیەکی دیکە بەناوی خۆرخی ئارتۆرۆ مۆرالێس سالازار کە لەلایەن پۆلیسەوە داواکرابوو بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، کاتێک ھەوڵیدا لە سنووری پەنەما ھەڵبێت، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.[٣٤] بەناوبانگترین قەشە لە کۆستاریکا، ئینریکی دێلگادۆ، بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر سێ منداڵەوە، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.[٣٥][٣٦] ئینریکی ڤاسکێز کە لە ساڵی ١٩٩٨ لە کۆستاریکا ھەڵاتووە، لە ساڵی ٢٠٠٧ لە کاتێکدا کە قەشە بوو لە ھندۆراس بە ھاوکاری قەشەیەکی دیکەی کاسۆلیکی بەناوی ئەنجێل سانکاسیمیرۆ دەستگیرکرا؛ بەڵام بەھۆی یاسای وڵاتەوە کە دەبێت جیاوازی تەمەنی ٢٨ ساڵ لە نێوان قوربانی و دەستدرێژیکارەکەدا ھەبێت، نەتوانرا زیندانی بکرێت، ڤاسکێز تەمەنی ٢٠ ساڵ بووە و ئەو منداڵانەی دەستدرێژییان کردووەتە سەری تەمەنیان ١٣ ساڵ بووە.[٣٠][٣٧][٣٨][٣٩]
ھەروەھا جۆزێف وێسۆلۆڤسکی، قەشەیەکی کاسۆلیکی پۆڵەندی کە لە کۆماری دۆمینیکان دەژیا و لە کاتی کارکردنی میسیۆنێردا، دەستدرێژی سێکسی کردە سەر منداڵان؛ بەڵام لە ٢٧ی ئابی ٢٠١٥ پێش ئەوەی دادگاییکردنەکە ئەنجام بدرێت، گیانی لەدەستدا.[٤٠]
لە ساڵی ٢٠١٩دا، خۆسێ ئەدۆنای چیکاس کامپۆس، قەشەی ئەلسەلڤادۆر لە دادگای تاوانەکانیدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە کە دەستدرێژی بۆ سەر منداڵان کردووە و سزای ١٦ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.[٤١]
لە مانگی ئابی ساڵی ٢٠٠٥ قەشە چارڵز ھێنری سیلڤێسترێ بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر ٤٧ کچەوە دەستگیرکرا کە تەمەنیان لە نێوان نۆ بۆ چواردە ساڵ بوو، لە نێوان ساڵانی ١٩٥٢ بۆ ١٩٨٩.[٤٢] سیلڤێسترێ لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٦دا تەنھا سێ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، لە ٢٢ی ژانویەی ٢٠٠٧ دوای سێ مانگ زیندانیکردن کۆچی دوایی کرد.[٤٣]
لە ساڵی ٢٠١١ قەشەیەک بەناوی ویلیام ھۆدجسۆن مارشال بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر ١٦ منداڵ لە قوتابخانەیەکی کاسۆلیکی لە نێوان ساڵانی ١٩٥٢–١٩٨٦ دەستگیرکرا.[٤٤] سزای دوو ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا و دوای ١٦ مانگ لە ساڵی ٢٠١٢ ئازادکرا.[٤٤]
لە ٢٥ی ئابی ٢٠٢٠، قەشە خانەنشینکراوی ئێرلیندۆ مۆلۆن کە تەمەنی ٨٨ ساڵ بوو، ٨٤٤ ھەزار و ١٤٠ دۆلار دەداتە ڕۆزماری ئەندەرسۆن، ئەو ژنەی کە لە ساڵانی ١٩٧٦ و ١٩٧٧دا ٧٠–١٠٠ جار دەستدرێژی کردووەتە سەری، ئەو کاتەی تەمەنی ٢٦ ساڵ بووە.[٤٥] ئەوە کاتێک دەستی پێکرد کە مۆلۆن پێشنیاری کرد ئەندەرسۆن بێتە کڵێساکەی تا بتوانێت دوعا بۆ باوکە مردووەکەی بکات تا ھەست بە باشتربوونی بکات.[٤٥] پاشان بە دیل گرت و بەردەوام بوو لە دەستدرێژیکردنە سەری. کەنیسەی کاسۆلیکی سزای نەدا لەسەر کارەکانی.[٤٥]
ئەو دەروێشە بەناوبانگە بەناوی مارسیال ماسیل دەستدرێژی ٦٠ منداڵی کردووە و ٣ منداڵی بەخێو کردووە و لەگەڵ ھەریەکەیان ٢ منداڵی بووە.[٤٦]
لویس ئیستبان زاڤالا ڕۆدریگێز، قەشەیەکی کاسۆلیکییە، لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢١دا بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر کچێکی تەمەن ١٢ ساڵ لەکاتی بەشداریکردنی لە وانەکانی کڵێساکەیدا، سزای ٦٥ ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.[٤٧]
لە ساڵی ٢٠٠٤ کەنیسەیەکی کاسۆلیکی لە ویلایەتی کالیفۆرنیا نزیکەی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری داوە، دوای ئەوەی ٩٠ کەس چوونەتە دادگا و باسیان لە سووکایەتیکردن کردووە. لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٧دا ٦٠ ملیۆن دۆلاری دیکەی بەخشییە دایک و باوکی ٤٥ منداڵ کە گوایە لەلایەن قەشەکانەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر. تا مانگی تەممووزی ٢٠٠٧ بە گشتی ٦٦٠ ملیۆن دۆلاریان داوە بە زیاتر لە ٥٠٠ کەس کە لەلایەن قەشە کاسۆلیکەکانەوە ئازاردراون.[٤٨][٤٩]
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠٠٧ کەنیسەی کاسۆلیکی ١٩٨٫١ ملیۆن دۆلاری داوە بە ١٤٤ قوربانی دەستدرێژی سێکسی لە منداڵیدا لە دادگادا.[٥٠]
لە مانگی تەممووزی ٢٠٠٨ کەنیسەی کاسۆلیکی لە ویلایەتی کۆلۆرادۆ ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی ٥٫٥ ملیۆن دۆلار بۆ یەکلاییکردنەوەی ١٨ داوای دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان.[٥١]
لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ قەشە جیلبێرت گۆت دانی بە ١١ تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر کوڕانی گەنجدا ناوە.[٥٢]
لە مانگی تەممووزی ساڵی ٢٠٠٣دا، کەنیسەی کاسۆلیکی ٢٥٫٧ ملیۆن دۆلاری لە داوای یاساییدا داوە، دوای ئەوەی ٣٤ قەشە دەستدرێژی سێکسیان کردە سەر ٢٤٠ منداڵی جیاواز.[٥٣] ھەروەھا لە ساڵی ٢٠٠٣دا کەنیسەی کاسۆلیکی ٨٥ ملیۆن دۆلاری لە داوای یاساییدا داوە بە ٥٥٢ قوربانی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان.[٥٤] لە ساڵی ٢٠٠٤دا کەنیسەی کاسۆلیکی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری لە دادگادا داوە بە ٩٠ کەس کە لە منداڵیدا لەلایەن قەشەکانەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.[٥٥]
لە ساڵی ١٩٩٨ قەشەیەک دەستدرێژی کردە سەر ١٢ منداڵی جیاواز.[٥٣]
لە مانگی نیسانی ٢٠٠٧ کەنیسەی کاسۆلیکی بە گشتی ٧٨٠ ملیۆن دۆلاری لە دادگادا داوە بە ٨٣٧ قوربانی دەستدرێژی لەلایەن قەشەکانەوە.[٥٦][٥٧][٥٨]
لە مانگی ئابی ٢٠١٨ کۆمەڵێک قەشە کە لە ٣٠٠ قەشە پێکھاتبوون، کە ھەوڵیان دا دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان پەردەپۆش بکەن، ئاشکرا بوون.[٥٩][٦٠]
لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، قەشەیەک بە ناوی تیمۆسی ئیڤانس، بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵێک زیاتر لە ١٠٠ جار لە ساڵی ١٩٩٨ تا ٢٠٠٣، درایە دادگا. ئەو دەستدرێژییە لە تەمەنی ١٣ ساڵییەوە دەستی پێکرد و لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا کۆتایی ھات.[٦١]
لە ساڵی ٢٠٠٩ قەشە جوولیۆ سیزار گراسی بەھۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ دوو منداڵی کەم تەمەن لە ماوەی کارکردنی لە ڕێکخراوێکی خێرخوازی بۆ منداڵانی بێ باوک، سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[٦٢]
لە ساڵی ٢٠٢١ لە لێکۆڵینەوەیەکدا لیستی ٤٣ قەشە دەرکەوت کە دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵان و لەو ژمارەیەش تەنھا سێ قەشە دەستگیرکراون.[٦٣]
لە ساڵی ٢٠١٤ ڕاجو کۆکان بە تۆمەتی چەندین جار دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی تەمەن ٩ ساڵ دەستگیرکرا. لە ھیندستان ھەڵھات و خۆی لە دەستگیرکردن بەدوور گرت. لە نێوان مانگی شوبات و نیسانی ٢٠١٤ سێ قەشەی دیکەی کاسۆلیکی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستگیرکران.[٦٤][٦٥]
لە ساڵی ٢٠١٦ کەنیسەی کاسۆلیکی قەشەیەکی زیندانیکراوی دەستنیشانکردەوە کە پێشتر دەستدرێژی کردبووە سەر منداڵان.[٦٦][٦٧][٦٨][٦٩][٧٠]
لە ساڵی ٢٠١٧دا، ڕۆبن ڤاداکومچەری بە تۆمەتی چەندین جار دەستدرێژی کردە سەر کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ، کە دواتر منداڵێکی لەدایک بوو، دەستگیرکرا.[٧١] سزای ٢٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[٧٢]
لە ساڵی ٢٠١٨ دوای ناڕەزایەتییەکی زۆری گشتی، قەشە فرانکۆ مولاکال لە ٢١ی ئەیلوول دەستگیرکرا. پاپا فرانسیس لێی خۆش بوو بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر ئەو ڕاھیبە. ئەو خانەقایەی کە سکاڵای لەسەر قەشە فرانکۆ تۆمارکردووە، بە پۆلیسی ڕاگەیاندووە کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٦ چەند جارێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەری.[٧٣]
لە ساڵی ٢٠١٣ جەین لی لە تەمەنی ھەرزەکاریدا لەلایەن قەشە ڕۆمانی کاسۆلیکەکانەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر. لە تەمەنی ١٢ ساڵییەوە دەستی پێکرد و بۆ ماوەی دوو ساڵ و نیو لەلایەن قەشەیەکی تەمەن ٣٤ ساڵەوە ئازاری دەدرا.[٧٤]
لە ساڵی ٢٠٢٢دا ئەندامێکی دیار لە ڕێکخراوێکی کاسۆلیکی لە ناوەڕاستی ساڵانی شەستەکاندا بەھۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ دوو گەنج لە چەندین بۆنەدا سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا. ئەم تاوانانە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ بۆ ٢٠٠٧ ڕوویانداوە.[٧٥]
لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٠ گرووپێکی سەربەخۆ لە نەمسا کە ھێڵی یارمەتی بۆ قوربانیانی دەستدرێژیکردن بەڕێوەدەبەن، ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردەوە کە قەشە و ڕاھیب و بەرپرسانی ئایینی نەمسا دەستدرێژییان کردووەتە سەر ٩١ ژن و ٢٣٤ پیاو.[٧٦]
٣ منداڵ کە لە ساڵانی ٢٠٠٠ و ٢٠١١ و ٢٠١٢ دەستگیرکرابوون لەلایەن قەشە کاسۆلیکی کرواتیا دەستدرێژییان کراوەتە سەر.[٧٧][٧٨][٧٩][٨٠][٨١][٨٢][٨٣]
لە ١٥ی ١ی ٢٠٢٠، بێرنارد پرینات بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ٨٠ کوڕ لە نێوان ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩١ دەستگیرکرا،[٨٤] و ڤاتیکان ڕێگەی پێدا سەرەڕای دەستدرێژی سێکسی بۆ منداڵان، ڕاھێنانی قەشەیی تەواو بکات.[٨٥] ڕۆژی ١٦ی ئازاری ٢٠٢٠، پرینات سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[٨٦][٨٧]
لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ پۆلیسی فەرەنسا شەش ھەزار و ٥٠٠ پەیوەندی پێگەیشتووە کە باس لەوە دەکەن قەشە کاسۆلیکەکان دەستدرێژی دەکەنە سەر منداڵان، ھەموویان لە ماوەی ١٧ مانگدا.[٨٨]
نزیکەی سێ ھەزار قەشە کاسۆلیک لە فەرەنسا دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵێک،[٨٩][٩٠] و لە نێوان ساڵانی ١٩٥٠ بۆ ٢٠٢٠ نزیکەی ٣٣٠ ھەزار منداڵ لەلایەن قەشە و کرێکارانی کڵێساوە ئازاردراون.[٩١] نزیکەی ٨٠٪ی قوربانییەکان کوڕ بوون.[٩٢]
لە مانگی ئەیلوولی ساڵی ٢٠١٨ لە ڕاپۆرتێکدا دەرکەوتووە کە ٣٦٧٧ منداڵ لە ئەڵمانیا کە زۆربەیان تەمەنیان ١٣ ساڵ یان کەمترە، لە نێوان ساڵانی ١٩٤٦ بۆ ٢٠١٤ لەلایەن قەشە کاسۆلیکەکانەوە دەستدرێژی سێکسیان کراوەتە سەر.[٩٣] لە مانگی ئابی ٢٠٢٠دا ھەزار و ٤١٢ کەس لە ئەڵمانیا ئەندامانی ڕێبازە ئایینییە کاسۆلیکییەکانیان تۆمەتبار کرد بە دەستدرێژی سێکسی بۆیان لە منداڵیدا.[٩٤] ٦٥٤ قەشە و قەشە و ڕاھیب و ئەندامانی دیکەی کەنیسەی کاسۆلیکی دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵان.[٩٤]
لە مانگی ئایاری ٢٠٢١ قەشەیەک بە ناوی ڕینھارد مارکس نامەی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش کرد و ڕای گەیاند کە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان ھۆکاری سەرەکییەتی.[٩٥] پاپا فرانسیس دەستلەکارکێشانەوەی ڕەتکردەوە و ڕای گەیاند کە پێویستە لە کڵێسادا بمێنێتەوە و ھۆکارەکەی ھۆکارێکی باش نییە بۆ جێھێشتنی کڵێسا.[٩٦]
لە ئیرلەندا لە ساڵانی نەوەدەکانەوە زنجیرەیەک حاڵەتی دەستدرێژی و لێکۆڵینەوەی حکوومەت لە سەر ئەو قەشەیانەی لە دەیەکانی پێشوودا دەستدرێژییان کردووەتە سەر سەدان منداڵ. لێکۆڵینەوەکانی دەوڵەت بەڵگەیان لەسەر ئەوە داناوە کە لانیکەم ١٠ ھەزار منداڵ لەلایەن قەشە و ڕاھیب و کرێکارانی کڵێسا لە ساڵانی ١٩٤٠ تا ١٩٩٠ دەستدرێژییان کراوەتە سەر.[٩٧]
ڕێبەر برێندان سمیس لە نێوان ساڵانی ١٩٤٥ بۆ ١٩٨٩ لە کڵێساکانی ئێرلەندا و ئەمریکا دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر ٢٠ منداڵ.[٩٨][٩٩]
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠١٠، قەشە تۆنی والش بە ١٢٣ ساڵ زیندانیکردن بە تۆمەتی ١٤ تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاکان و ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، سزای زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا.[١٠٠][١٠١] ھەروەھا خاچەکەی لە بەشە تایبەتەکانی منداڵان دانا.[١٠٠]
لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ بۆ ٢٠١١ ٦ قەشە ئێرلەندی بە تاوانی دەستدرێژی سێکسی دەستگیر کراون.[١٠٢][١٠٣]
لە مانگی ئابی ٢٠١٨دا لیستێک بڵاوکرایەوە کە ئاشکرایکرد زیاتر لە ١٣٠٠ قەشە کاسۆلیکەکان لە ئێرلەندا دەستدرێژییان کردووەتە سەر منداڵان، لەو ژمارەیە تەنھا ٨٢ قەشەیان سزا دراون.[١٠٤][١٠٥]
لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠١٨، سیستەمی دادگای ئیتاڵیا ١٥٠ بۆ ١٧٠ قەشە و ڕاھیب و قەشەی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستگیرکرد.[١٠٦][١٠٧]
پێش ساڵی ١٩٩٠ ٢٥٥ ئەندامی کەنیسەی کاسۆلیکی لە پۆڵەندا بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان دەستگیرکرابوون.[١٠٨]
لە ساڵی ١٩٩٠ تا ٢٠١٨ ٣٨٢ ئەندامی کەنیسەی کاسۆلیکی بە تۆمەتی دەستدرێژیکردنە سەر ٦٢٥ منداڵ دەستگیرکران کە زۆربەیان تەمەنیان لە خوار ١٦ ساڵەوەیە.[١٠٩]
لێکۆڵینەوەیەک لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠٢٣دا دەرکەوت کە لە ساڵی ١٩٥٠ەوە لە پورتوگال، چوار ھەزار و ٨١٥ منداڵ لەلایەن قەشە و ئەندامانی دیکەی کەنیسەی کاسۆلیکییەوە دەستدرێژییان کراوەتە سەر.[١١٠]
لە ساڵی ٢٠١١ زیاتر لە ١٠٠ قەشە کاسۆلیکەکان بە دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لە ئوسترالیا تۆمەتبار کران.[١١١]
بە گشتی زیاتر لە ھەزار و ٨٨٠ ئەندامی کەنیسەی کاسۆلیکی دەستدرێژییان کردووەتە سەر ٤ ھەزار و ٤٤٤ منداڵ، کچ و کوڕ. ٦٢٪ی دەستدرێژکارەکان قەشە بوون و ئەوانی دیکەش کرێکاری ئاسایی کڵێسا بوون.[١١٢][١١٣][١١٤]
لە ساڵی ٢٠١٩ قەشە ڤینسێنت جیراڵد ڕایان کە لە نێوان ساڵانی ١٩٧٣ بۆ ١٩٩١ بەھۆی دەستدرێژی سێکسی بۆ ٣٤ کوڕ ١٤ ساڵ لە زیندان بووە، بەھۆی دەستدرێژیکردنە سەر دوو کوڕەوە سزای ١٤ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە.[١١٥]
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
Attorney Jeff Anderson said the Howard brothers were repeatedly molested between 1978 and 1991, from age 3 to 13.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)Reverend Oliver O'Grady later confessed to the abuse of many other children. The documentary Deliver Us from Evil explored his story and the cover-up by Diocesan officials.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{citation}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date=
(یارمەتی)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=
و |date=
(یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەستدرێژیکردن لە کڵێسای کاتۆلیک تێدایە. |