دەستەی دادپەروەری | |
---|---|
سەرناو | Zack Snyder's Justice League |
بابەتی سەرەکی | alien invasion |
چەشن | فیلمی گەورەپاڵەوان، science fiction action film |
Edition or translation of | دەستەی دادپەروەری |
ڕۆڵگێڕ | Junkie XL |
کۆمپانیای تۆمارکردن | Warner Records Inc. |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمانی سەرەکی | زمانی ئینگلیزی |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ |
دەرھێنەر | زاک سنایدەر |
سیناریۆنووس | Chris Terrio |
بەڕێوەبەری وێنەگرتن | Fabian Wagner |
ئێدیتەر | David Brenner |
ئاوازدانەر | Junkie XL |
بەرھەمھێنەر | Charles Roven، Deborah Snyder |
کۆمپانیای بەرھەمھێنان | دی سی ستۆدیۆز، ئەتڵەس ئینتەرتەینمێنت، وارنەر برۆس.، The Stone Quarry |
دابەشکەر | HBO Max |
Soundtrack release | Zack Snyder's Justice League – Original Motion Picture Soundtrack |
ڕێژەی ڕووبەر | 4:3 |
ڕەنگ | فیلمی بە ڕەنگ |
تۆماری پێداچوونەوە | 6.7/10، 54/100، 71% |
کەسایەتییەکان | دەستەی دادپەروەری |
CNC film rating (Romania) | A.P. - 12 |
FPB rating | 13 |
هەڵسەنگاندنی کیجکویزەر | 12، 16 |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (MPA) | R |
ھەڵسەنگاندنی فیلم (NMHH) | Category IV |
وێبگە | https://hbom.ax/releasethesnydercut |
شوێنی ڕێکخستنەکان | fictional country، fictional planet، fictional island |
دەستەی دادپەروەریی زاک سنایدەر (بە ئینگلیزی: Zack Snyder's Justice League) فیلمێکی سووپەرھیرۆی ئەمریکییە لە دەرھێنانی زاک سنایدەر، پێنجەمین فیلمە لە گەردوونی فراوانکراوی دی سی. فیلمەکە درێژەی فیلمی «باتمان دژی سوپەرمان: کازیوەی دادپەروەریە»ە و ڕەنگدانەوەی دیدگای ڕەسەنی دەرھێنەری ڕەسەن زاک سنایدەرە. وەشانی ئەم فیلمە لە ساڵی ٢٠١٧ لەلایەن کۆمپانیای وارنەر برۆس پیکچەرزەوە بڵاوکرایەوە، پرۆسەی بەرھەمھێنانی قورسی ھەبوو. سیناریۆی فیلمەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ بۆ ٢٠١٧ گۆڕانکاری گەورەی بەسەردا ھات، پێش دەستپێکردنی بەرھەمھێنانی فیلمەکە. لە مانگی ئایاری ٢٠١٧دا، سنایدەر دوای مردنی کچەکەی «ئاتمان سنایدەر»، پڕۆژەکەی بە پۆست-پرۆدەکشن جێھێشت و جۆس وێدۆن بەکرێ گیرا بۆ ئەوەی جێگەی بگرێتەوە، فیلمەکەی وەک دەرھێنەرێکی بێ گرینگیدان تەواو کرد. سەرپەرشتی دووبارە وێنەگرتن و گۆڕانکارییەکانی دیکەی دەکرد، ئەمەش تۆنێکی سووکتر و گاڵتەجاڕانەتری بۆ فیلمەکە زیادکرد، لە ھەمان کاتدا ماوەی نمایشکردنی فیلمەکەی زۆر کەمکردەوە لەسەر فەرمانی کۆمپانیای وارنەر برۆس. وەشانی بڵاوکراوە پێداچوونەوەی جیاوازی لێکرا و بۆکس ئۆفیسێکی نائومێدکەری ھەبوو. ئەم ئەنجامانە وای کرد وارنەر برۆس سەرلەنوێ بە پلانەکانی داھاتووی خۆیاندا بچنەوە و ئەولەوییەت بدەن بە دروستکردنی فیلمی تاکەکەسی بۆ کارەکتەرەکان و کەمتر گرنگی بە چەسپاندن و بەردەوامی جیھانی ھاوبەشیان بدەن.
زۆرێک لە ھەوادارانی ئارەزووی خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی بڕینی فیلمەکە لەلایەن سنایدەرەوە دەربڕی کە دواتر بە «بڕینی سنایدەر» ناسرا. ھەرچەندە سەرچاوە ناوخۆیییەکان ڕایان گەیاندووە کە پێناچێت بڵاوبکرێتەوە بەشە نوێیەکەی سنایدەر، بەڵام کۆمپانیای وارنەر برۆس تا ساڵی ٢٠٢٠ لەو بارەیەوە بێدەنگ بووە؛ لە کۆتاییدا لە مانگی ئایاری ٢٠٢٠، سنایدەر ڕای گەیاند کە بڕینەکەی بە ناوی «دەستەی دادپەروەری زاک سنایدەر» لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ ماکس بڵاودەکرێتەوە. سنایدەر ٧٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ تەواوکردنی کاریگەرییە تایبەتەکان و دەنگ و دەستکاریکردنی بڕینەکەی و لەگەڵ وێنەگرتنی دیمەنی زیادە لە مانگی تشرینی یەکەمدا. سەرەتا دوو بژاردە بۆ بڵاوکردنەوەی فیلمەکە پلانی بۆ دانرا، کە وەک مینی زنجیرەی چوار بەشی یان فیلمێکی درێژی چوار کاتژمێری بڵاوکرایەوە. لە کۆتاییدا لە مانگی یەکدا بژاردەی یەکەم لە بەرژەوەندی بژاردەی دووەم وازی لێھێنرا. ئەم فیلمە تایبەتە بە یادی ئاتمان سنایدەر، واتا کچەکەی زاک سنایدەر. فیلمی دەستەی دادپەروەری لە دەرھێنانی زاک سنایدەر لە ١٨ی ئازاری ٢٠٢١ لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ ماکس لە ئەمریکا نمایشکرا و بووە چوارەم فیلمی زۆرترین داھاتی ئەو پلاتفۆرمە لەو ساڵەدا.