دێڵتای گەنجس-براهماپوترا دێڵتای ڕووبار لە ناوچەی باشووری ئاسیا لە بەنگلادێش و لە بەنگالی ڕۆژئاوا، هیندستان. گەورەترین دێڵتای جیهانە.[١]
هەروەها دێڵتاکە بە دێڵتای براهماپوترا ناسراوە,[٢]دێڵتای سەندەربانز، یان دێڵتای بەنگال.[٣] لەبەر ئەوەی هەروەها یەکێکە لە بەپیتترین ناوچەکانی جیهان، ناوی لێنراوە زە گرین دێڵتا.دێڵتای گەنجس دەچێتە ناو کەنداوی بەنگال. نزیکەی ٣٥٤ کم (٢٢٠ میل) لە کەنداوی بەنگالەوە دوورە.[٢] دەشتی لافاو لە سێ ڕووبارەوەیە: گەنج، ڕووباری براهماپوترا و ڕووباری مێگنا.[١]
دێڵتاکە لە ڕووباری هوگلی لە ڕۆژئاوا تا ڕووباری مێگنا لە ڕۆژهەڵات درێژ دەبێتەوە. لە هیندستان کۆلکەتا و هەڵدیا بەندەری سەرەکی دەریاین. لە بەنگلادیش بەندەری سەرەکی دەریایی بریتین لە بەندەری مۆنگلا و چیتاگۆنگ.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەلتای گەنجس تێدایە. |