دەوڵەتی ئیسلامی یان حکوومەتی ئیسلامی جۆرێک حکوومەتە کە لەسەر بنەمای یاسای شەریعەت دامەزراوە و وەکوو زاراوەیەک بۆ وەسفکردنی سیاسەت و تیۆرییە مێژوویییە جۆراوجۆرەکانی حوکمڕانی لە جیھانی ئیسلامیدا بەکارھاتووە.[١] وەرگێڕانی زاراوەی عەرەبی (بە عەرەبی: دولة إسلامية) ئاماژەیە بۆ چەمکێکی مۆدێرن کە پەیوەندیی بە ئیسلامی سیاسییەوە (ئیسلامەتی) ھەیە.[٢][٣] نموونەی بەرچاوی دەوڵەتە ئیسلامییە مێژوویییەکان بریتین لە دەوڵەتی مەدینە کە لەلایەن محەممەد، پێغەمبەری ئیسلامەوە دامەزرا و خەلافەتی عەرەبی کە لە سەردەمی جێنشینەکانی و ھەروەھا ئومەوییەکان بەردەوام بوو.
چەمکی دەوڵەتی ئیسلامیی مۆدێرن لەلایەن ئایدۆلۆژیستەکانی وەکوو محەممەد ڕەشید ڕەزا، مەلا عومەر، ئەبوو ئەعلا مودودی، ڕووحوڵڵا خومەینی و ئیسرار ئەحمەد، سەید قوتب و حەسەن بەنناەوە داڕێژراوە و بەرەوپێش بردراوە. جێبەجێکردنی یاسای ئیسلامی لە تیۆرییە مۆدێرنەکانی دەوڵەتی ئیسلامیدا ڕۆڵێکی گرنگی ھەیە، وەکوو چۆن لە تیۆرییە سیاسییە کلاسیکییە ئیسلامییەکاندا ھەبووە؛ بەڵام زۆربەی تیۆرییە مۆدێرنەکان سوود لەو چەمکانەش وەردەگرن کە پێش سەردەمی مۆدێرن بوونیان نەبووە.[١]
ئەمڕۆکە زۆرێک لە وڵاتانی ئیسلامی یاسای ئیسلامییان بە تەواوی یان بەشێکی خستووەتە ناو سیستەمی یاساییی خۆیانەوە. ھەندێک دەوڵەتی ئیسلامی لە دەستوورەکەیاندا ئیسلامیان وەکوو ئایینی دەوڵەتی خۆیان ڕاگەیاندووە، بەڵام یاسای ئیسلامی لە دادگاکانیاندا جێبەجێ ناکەن. ئەو دەوڵەتە ئیسلامیانەی کە پاشایەتیی ئیسلامی نین زۆربەیان کۆماری ئیسلامین.
{{cite encyclopedia}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
[Islamic State] Modern ideological position associated with political Islam.
{{cite encyclopedia}}
: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ=
و |archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی)
One also finds in contemporary Islamist writings the neologism dawla Islamiyya, or Islamic state.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەوڵەتی ئیسلامی تێدایە. |