دەیڤید نیل مەکێنزی | |
---|---|
لەدایکبوون | ٨ی نیسانی ١٩٢٦ لەندەن، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ Bangor, Gwynedd، شانشینی یەکگرتوو | (٧٥ ساڵ ژیاوە)
زمانەکانی ئاخاوتن | زمانی ئینگلیزی، زمانی پەشتۆ، زمانی فارسی، زمانی کوردی، زمانی پاڵەوی |
پیشە | زمانناس، orientalist، polyglot |
بواری کار | زمانە ئێرانییەکان |
شوێنی کارکردن | زانکۆی جۆرج ئۆگەست گوتینگن، قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژھەڵات و ئەفریقا |
پەروەردە | قوتابخانەی توێژینەوەی ڕۆژھەڵات و ئەفریقا |
ناکۆکی | جەنگی جیھانیی دووەم |
لقی سەربازی | سوپای بەریتانیا |
ئەندامی | British Academy |
خەڵاتەکان | Fellow of the British Academy |
دەیڤید نیل مەکێنزی (بە ئینگلیزی:David Neil MacKenzie، ١٩٢٦-٢٠٠١، لە دەقە کوردیەکاندا بە مەکینزی و مەکەنزی ناوی لێ براوە) پڕۆفیسۆرێکی ئینگلیز و توێژەر و پسپۆڕی زمانە ئێرانییەکان بوو. بەرھەمەکانی مەکێنزی ھەم لەبەر بەربڵاوی و ھەم لەبەر وردبینی و قووڵی بەناوبانگە، بەتایبەت ئەو کارانەی کە لەسەر کوردیی نوێ و زمانی خوارەزمی کردوویە. ساڵی ١٩٥٧ لە دوای چەند ساڵێک توێژینەوە لە کوردستاندا تێزی دکتۆراکەی لەسەر زمانی کوردی و شێوەزارەکانی نووسی و دواتر بە ناوی Kurdish Dialect Studies لە ساڵانی ١٩٦١ و ١٩٦٢ لە دوو بەرگدا بڵاوی کردەوە.[١]
لە ٨ی نیسانی ١٩٢٦ لە لەندەن لە دایک بووە. لە کاتی شەڕی جیھانیی دووەمدا، کاتێک کە دایک و خوشکی پەنایان بردووە بۆ کەنەدا، ئەو لەگەڵ باوکیدا ماونەوتەوە و یارمەتیی سوپایان داوە. لە ١٩٤٣دا بۆ خزمەتی سەربازی نێرراە بۆ ھیندستان. پاش ماوەیەک نێرراوە بۆ پێشاوەر و لەوێ فێری زمانی پەشتۆ بووە. پاش گەڕانەوەی بۆ بریتانیا، لە ئەیلوولی ١٩٤٨ و لە تەمەنی ٢٢ ساڵیدا لە School of Oriental and African Studies سەر بە زانکۆی لەندەن خوێندنی زمانی فارسیی دەست پێ کردووە و لە ١٩٥١دا بەکالۆریۆسی وەرگرتووە. ساڵی ١٩٥٣ ماستەری لە «زمانە ئێرانییە کۆنەکان»دا وەرگرتووە. لە ١٩٥١ەوە لەگەڵ C. J. Edmonds دا توێژینەوە لەسەر زمانی کوردی دەست پێ کردووە. لە پایزی ١٩٥٤ەوە و بۆ ماوەی ١٠ مانگ، لەگەڵ ژن و دوو منداڵەکەیدا لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی کوردستانی عێراقدا بووە و خەریکی کۆکردنەوەی زانیاری و لێکۆڵینەوە لەسەر زمانی کوردی بووە. لە ١٩٥٧دا نامەی دکتۆراکەی بە ناونیشانی A dialectological survey of Northern and Central Kurdish پێشکەش کردووە. پاشان ھەر لە زانکۆی لەندەن، بووە بە مامۆستای «زمانە ئێرانییەکان». لە ١٩٧٥ەوە تاوەکوو ١٩٩٤ کە خانەنشین کراوە لە زانکۆی Göttingen ی ئاڵمانیا مامۆستا بووە. دوای خانەنشینی گەڕاوەتەوە بۆ Llanfairpwll ی وێڵز. ڕووداوێکی ھاتوچوو و کێشەی دڵ بوون بە ھۆی نەخۆشی و ناساغی و لە کۆتاییدا لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠١ لە Bangorی وێڵزدا مردووە.[٢]