دەیکرێ مۆنتگۆمەری | |
---|---|
لەدایکبوون | دەیکرێ کاید مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤[١] پێرث، ڕۆژئاوای ئوستراڵیا |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠١١–ئێستا |
دەیکرێ کاید مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی (لەدایکبووی ٢٢ی تشرینی دووەمی ١٩٨٤)[١] ئەکتەرێکی ئوسترالییە. بەڕۆڵی بیڵی ھارگرۆڤ لە شتە نامۆکان و جەیسن، پارێزەرە سوورەکە، لە دروستکراوەی ٢٠١٧ی Power Rangers. لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩، پۆدکاستی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "DKMH"، کە شیعرەکانی خۆی تێدایە.
دەیکرێ لە پێرث، ڕۆژائاوای ئوسترالیا لەدایکبووە، بۆ دایکی کەنەدی جودیث بارێت-لینارد، و باوکی نیو زیلەندی سکۆت مۆنتگۆمەری-ھاڕڤی. ئەو خوشکێکی بچووکی ھەیە، ساسیکا. دایک و باوکی کاریان لەسەر شاشە کردووە لە ئوسترالیا. دەیکرێ دەستی بە نواندن کردووە لەسەر شاشە و سینەما کە تەمەنی ٩ ساڵان بووە.[٢] دەیکرێ دوا ناوەندی ماونت ڵاوڵی سینیەری خوێندووە لە شارەکەی. کاتێک دەیکرێ تەمەنی ١٢ ساڵان بوو، ھاوپۆلەکانی دەنگیان داوە بە «ئەو قوتابییەی کە زۆرترین ئەگەری ھەیە کە ببێتە ئەستێرەیەکی ھۆڵیوود» لە کتێبی ساڵەکەدا. دەیکرێ بەردەوام بوو لە خوێندی ھونەری دراما لەڕێی خوێندنی دووەمییەوە. دەیکرێ خوێندنی نواندنی لە WAAPA تەواوکرووە لە زانکۆی ئیدث کاوان لە ٢٠١٥.[٣][٤]
یەکەم کاری نواندنی دەیکرێ دەرکەوتنی بوو لە Betrand the Terrible بەڕۆڵی فرێد، لە ٢٠١٠. لە ٢٠١١ دا، لە ئەڵقەی یەکەمی Family Tree دەرکەوت. لە ٢٠١٥ دا، دەیکرێ دەرکەوت لە موزیک ڤیدیۆی "Old Souls" ی باندی دێتکۆڕی ئوسترالی Make Them Suffer دەرھێندراو لەلایەن جەیسن ئیشرایان.[٥]
دەیکرێ ڕۆڵی سەرەکی جەیسن سکۆتی گێڕا، سەرۆکی پاوەر ڕەینجەرس، لە دروستکراوەی فیلمی Power Rangers. فیلمەکە لە ٢٠١٧ دا بڵاوکرایەوە.[٦] دەیکرێ لە موزیک ڤیدیۆی دوانەی ئوسترالی ئاگنس و جولیا ستۆن دەرکەوت بۆ گۆرانی "Chateau". ئەو لە بەشی دووەمی فیلمی ئوسترالی کۆمیدی A Few Best Men دەرکەوت، بەناوی A Few Less Men.[٧]
لە ٢٠١٧ دا، دەیکرێ بەژداری کاستی وەرزی دووەمی زنجیرەی نێتفلیکسی شتە نامۆکان کرد بەڕۆڵی کارەکتەری بیڵی ھارگرۆڤ.[٨] لە ٢٠١٩ دا، گەڕایەوە بۆ ڕۆڵەکە لە وەرزی سێیەم.
لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ دا، دەیکرێ بەژداری لە The True History of the Kelly Gang کرد، کە لە ڕۆمانی بەھەمان ناوەوە وەرگیراوە، لەگەڵ ڕەسڵ کرۆوی و نیکۆلاس ھەڵت. وێنەگرتن لە ٢٠١٨ دەستی پێکرد.[٩]
لە ١١ی تەممووزی ٢٠١٩ دا، پۆدکاستی خۆی بڵاوکردەوە بەناوی "DKMH"، کە شیعرەکانی خۆی تێدایە. پێناسەی پۆدکاستەکە ئەڵێت کە دوو ساڵی بەسەربردووە بۆ کۆکردنەوەی شیعرەکانی و دۆزینەوەی مۆسیقاژەنی "تەواو بەتوانا" بۆ یارمەتیدانی بۆئەوەی "بیھێنێتە ژیان".[١٠]
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١١ | Betrand the Terrible | فرێد | |
٢٠١٥ | Godot's Clinic | بارنابوس ستۆتڵ | |
٢٠١٧ | A Few Less Men | مایک | |
Power Rangers | جەیسن سکۆت / پاسەوانی سوور | ||
Better Watch Out | جێرێمی | ||
٢٠١٩ | True History of the Kelly Gang | ||
٢٠٢٠ | The Broken Hearts Gallery | نیک دانیێڵسن | |
٢٠٢١ | Elvis | ستیڤ بایندەر | لە وێنەگرتن دایە |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٧–٢٠١٩ | شتە نامۆکان | بیڵی ھارگرۆڤ | ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی ٢–٣) |
ساڵ | ناو | گۆرانیبێژ | ڕۆڵ | دەرھێنەر |
---|---|---|---|---|
٢٠١٥ | "Old Souls" | مەیک دێم سەفەر | ڕۆبێرت | جەیسن ئێشرایان |
٢٠١٧ | "Chateau" | ئانگس و جولیا ستۆن | پیاوی سەرەکی | جێسی ھیڵ |
سال | خەڵات | بابەت | کاری پاڵێوراو | ئەنجام | سەرچاوە |
---|---|---|---|---|---|
٢٠١٧ | خەڵاتی ھەڵبژاردەی ھەرزەکاران | ئەکتەری ھەڵبژێردراوی خەیاڵی زانستی | Power Rangers | پاڵێوراو | [١١] |
٢٠١٨ | خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە | باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | شتە نامۆکان | پاڵێوراو | [١٢] |
خەڵاتەکانی ئێم تی ڤی بۆ فیلم و تەلەڤیزیۆن | دیمەن دز | پاڵێوراو | [١٣] | ||
٢٠٢٠ | خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرانی شاشە | باشترین نواندن لەلایەن گروپێکەوە لە زنجیرەیەکی درامی | پاڵێوراو |
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)
میدیای پەیوەندیدار بە دەیکرێ مۆنتگۆمەری لە ویکیمیدیا کۆمنز
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەیکرێ مۆنتگۆمەری تێدایە. |