زانست لە کلاسیکی دێرییندا (بە ئینگلیزی: Science in classical antiquity) لێکۆڵینەوە لە کارکردنی جیھان یان گەردوون دەگرێتەوە، کە ئامانجیان ھەردوو ئامانجی پراکتیکییە (بۆنموونە: دامەزراندنی ساڵنامەیەکی متمانەپێکراو یان دیاریکردنی چۆنیەتی چارەسەرکردنی نەخۆشییە جۆراوجۆرەکان)، ھەروەھا لێکۆڵینەوەی پوختە کە سەر بە فەلسەفەی سروشتیین. کلاسیکی دێریین بەشێوەیەکی نەریتی بە قۆناغی نێوان سەدەی ھەشتەمی پێش زایین و سەدەی شەشەمی زایینی پێناسە دەکرێت، و ئەو بیرۆکانەی سەبارەت بە سرووشت کە لەم قۆناغەدا تیۆریزە کرابوون، تەنیا لە زانستدا سنووردار نەبوون، بەڵکو ئەفسانە و ھەروەھا ئایینیان لەخۆ گرتبوو.[١]