زانکۆی ئەمریکیی کوردستان - دھۆک (کورتکراوە: AUK) زانکۆیەکە دەکەوێتە پارێزگای دهۆک و لە ساڵی ٢٠١٤دا کراوەتەوە.[١] یەکەم خولی وەرگرتنی خوێندکاری لە وەرزی خوێندنی ٢٠١٤-٢٠١٥یە، ڕووبەری کەمپی زانکۆکە ٣٠ هەزار کیلۆمەتری چوارگۆشەیە. مەسرور بارزانی سەرۆکی فەخری زانکۆیەکە.[٢] زانکۆکە پشت بە سیستەمی پەروەردەیی-خوێندنی ئەمریکی دەبەستێت، خوێندن لەم زانکۆیە بەپارەیە.
تا ئێستا تەنیا بڕواناممەی بەکالۆریۆس دەبەخشێت بە خوێندکارەکانی[٣]
- بەڕێوەبردن لە تەکنەلۆژیای زانیارییەکان (ITM)
- Forensic Science
- پاراستنی ڕایەڵە (Network Security)
- بەڕێوەبردنی کار (Business Management)
- بەڕێوەبردنی پاڵپشتی و لۆجیستیک (Logistics and Supply Management)
- بەڕێوەبردنی نەخۆشخانە و چاودێری تەندرووستی (Hospital and Healthcare Management)
- بەڕێوەبردن لە دڵنیایی و مەترسی (Insurance and Risk Management)
- بەڕێوەبردن لە سەرچاوە مرۆییەکان (Human Resource Management)
- بەڕێوەبردن لە خەرجی نەوت و گاز (Oil and Gas Cost Management)
- ژمێریاری (Accounting)
- دارایی (Finance)
- پەیوەندییە گشتییەکان (Public Relations)
- پەیوەندییە نێونەتەوەییەکان/نێودەوڵەتییەکان (International Relations)
- خوێندنی پاراستن و ستراتیژی (Security and Strategic Studies)
- دیزانین فاشیۆن/جلوبەرگ (Fashion Design)
- دیجیتاڵ دیزاین (Digital Design)
- دیزاینی نێوخۆیی (Interior Design)
- گڕافیک دیزاین (Graphic Design)
- ڕاگەیاندن و ماس میدیا (Media and Mass Communication)
- تەلەفزیۆن و ڕادیۆ (Radio and TV)
زانکۆکانی کوردستان |
---|
باکوور | |
---|
ڕۆژھەڵات | گشتی (حکوومی) | |
---|
پەیامی نوور | |
---|
ئازادی ئیسلامی | |
---|
|
---|
باشوور | |
---|
ڕۆژاوا | |
---|
|