زانکۆی حەیفا

زانکۆی حەیفا
دامەزران١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٣
دامەزرێنەرAbba Hushi
وڵاتئیسرائیل
دابەشکاریی کارگێڕیحەیفا
پۆتانی شوێن٣٢°٤٥′٤٢″N ٣٥°١′٩″E
ئەندامیInternational GLAM Labs Community، ORCID
شوێنی بارەگاکانحەیفا
نژیاروانئۆسکار نیمێر
وێبگەhttp://www.haifa.ac.il/
Map

زانکۆی حەیفا (بە عیبری: אוניברסיטת חיפה عەرەبی: جامعة حیفا) زانکۆیەکە دەکەوێتە سەر چیای کارمێل لە شاری حەیفا لە ئیسرائیل. زانکۆی حەیفا لە ساڵی ١٩٦٣ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ باوەڕپێکراوی تەواوی ئەکادیمی وەرگرتووە و بووەتە شەشەمین دامەزراوەی ئەکادیمی ئیسرائیل و چوارەم زانکۆ. زانکۆکە گەورەترین کتێبخانەی زانکۆی لە ئیسرائیل ھەیە. تا ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ١٨ ھەزار خوێندکار لە زانکۆی حەیفا وەرگیراون.[١] لە نێوان دامەزراوە باڵاکانی ئیسرائیل زانکۆی حەیفا زۆرترین ڕێژەی (٤١٪)ی خوێندکارانی عەرەب-ئیسڕائیلی ھەیە.[٢]

پەیمانگای زینمان بۆ شوێنەوارناسی

[دەستکاری]

پەیمانگای شوێنەوارناسی زینمان پەیمانگایەکی توێژینەوەیە لەژێر فاکەڵتی زانستە مرۆیییەکانی حەیفا.[٣] لە ساڵی ١٩٨٨ بە ھاوکاری بێتی و فیلیپ زینمان دامەزراوە و تایبەتە بە شوێنەوارناسی باکووری ئیسرائیل، بە تایبەت ناوچەی دەوروبەری چیای کارمێل.[٤]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «About the university». www.haifa.ac.il (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  2. ^ Dattel، Lior (٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨). «Number of Arabs in Israeli Higher Education Grew 79% in Seven Years». Haaretz (بە ئینگلیزی). لە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  3. ^ «הפקולטה למדעי הרוח I אוניברסיטת חיפה - Research Institutes». hcc.haifa.ac.il. لە ڕەسەنەکە لە ٧ی ئازاری ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  4. ^ «The Zinman Institute of Archaeology - Home». arch.haifa.ac.il. لە ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.