زانکۆی نێودەوڵەتی فلۆریدا (FIU) زانکۆیەکی توێژینەوەی گشتییە و شوێنە سەرەکییەکەی لە زانکۆی پارک لە ویلایەتی فلۆریدایە. زانکۆکە لە ساڵی ١٩٦٥ لەلایەن ئەنجومەنی یاسادانانی فلۆریدا دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٧٢ دەرگاکانی بەڕووی خوێندکاراندا کردەوە. زانکۆی FIU گەشەی کردووە و بووەتە سێیەم گەورەترین زانکۆ لە ویلایەتی فلۆریدا و ھەشتەم گەورەترین زانکۆی گشتی لە ئەمریکا لە ڕووی ناونوسکردنەوە.[١][٢] FIU بەشێکی پێکھێنەری سیستەمی زانکۆی ویلایەتی فلۆریدایە.