زوزانا ستیڤولۆڤا | |
---|---|
لەدایکبوون | ١٩٨٣ |
نەتەوە | سلۆڤاکیا |
پەروەردە | دکتۆرا |
پیشە | پارێزەر، سیاسیی، مامۆستا زانکۆ لە زانکۆی ترناڤا |
خاوەنکار | یەکێتیی مافەکانی مرۆڤ |
ناسراوە بە | چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ |
حیزبی سیاسی | پارتی پرۆگرێسیڤی سلۆڤکایا |
زوزانا ستیڤولۆڤا (لە دایکبووی ١٩٨٣) پارێزەری سلۆڤاکی، لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا، بووە یەکەم ژنی سلۆڤاکی ئەو خەڵاتەی پێبدرێت.[١]
زوزانا لە ساڵی ١٩٨٣ لە سلۆڤاکیا لەدایکبووە. ئەو ئێستا مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی ترناڤا. ناوبراو بەشداربوو لە درووستکردنی ڕێسای کۆچبەری لە کۆماری سلۆڤاکیا.[٢] لە ساڵی ٢٠١٦، زوزانا کەمپەینێکی بۆ مافەکانی پەنابەران و کۆچبەرە ھاتووەکانی ئەوورپا سازکرد. زوزا چەند کەیسێکی گرنگی بردەوە، لەسەر ڕەتکردنەوەی ژمارەیەک لە پەنابەرانی ڕەتکراوە، کە دواتر بەھۆی چالاک و پاڵپشتی زوزاناوە قبوڵکران وەک پەنابەری سیاسیی لە سلۆڤاکیا.[٣]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زوزانا ستیڤولۆڤا تێدایە. |