ئاژەڵبازی | ||
---|---|---|
زانیاری گشتی | ||
لقێکە لە | ||
نووسین بە فۆنتی"كانا" | じゅうかん | |
پسپۆڕی پزیشکی |
| |
نۆیەمین پۆلێنکردنی نێودەوڵەتی بۆ نەخۆشیەکان - گۆڕین بە دەرمان (ICD-9-CM) |
|
زووفیلیا یاخوود ئاژەڵبازی بریتیە لە تێکچوونێکی سێکسی کە مرۆڤ سێکس لەگەڵ گیاندارەکان دەکات بۆ تێرکردنی حەزەکانی و ئەم حاڵەتە لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهاندا قەدغەیە. [١] [٢]
ئاژەڵبازی لە بنەڕەتدا ئاماژەیە بۆ چالاکیەکی سێکسی لە نێوان مرۆڤ و گیاندارە نامرۆڤەکاندا. [ئ] بەهۆی کەمی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە، ئەستەمە بتوانین بگەینە ئەو ئەنجامەی کە ئاژەڵداری چەندە بەرەبڵآوە لە کۆمەڵگەدا. [٤] لە بەرامبەر ئەمەدا مەزەندە دەکرێت کە لە ساڵی 2021دا لە %2ی دانیشتوانی زەوی زووفیلیایان هەبێت کە دەکاتە زیاتر لە 140 ملیۆن کەس. [٥]
دیدگای مێژوویی سەبارەت بە زۆفیلیا (ئاژەلبازی) زۆر جیاوازە، لە سەرەتادا لە سەردەمی پێش مێژوودا، کە وێنەکردنی وێنەی ئاژەڵبازی لە هونەری بەردی ئەوروپیەکاندا دەردەکەوێت،[٦] هەتا سەدەکانی ناوەڕاست، کە بە ئاژەڵبازیکردن سزای لەسێدارەدانت تووشەبوو. لە زۆر شوێنی جیهاندا، بەپێی یاساکانی دەستدرێژیکردنە سەر ئاژەڵان یان یاساکانی مامەڵەکردن لەگەڵ لووتی بوون یان تاوانەکانی دژی سروشت سێکس کردن لەگەڵ ئاژەڵدا نایاساییە.
سێ زاراوەی سەرەکی کە بە شێوەیەکی باو سەبارەت بە بابەتەکە بەکاردەهێنرێن- zoophilia, bestiality, and zoosexuality--- بە شێوەیەکی گۆڕاو بەکاردەهێنرێن. هەندێک لە توێژەران جیاوازی دەکەن لە نێوان زۆفیلیا (وەک حەزێکی سێکسی بەردەوام بۆ ئاژەڵان) و ئاژەڵبازی (وەک کردەوەی سێکسی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا)، هەندێک لە توێژینەوەکان دەریانخستووە کە خۆشویستن بۆ ئاژەڵەکان دەگمەنە لەنێو ئەو کەسانەی کە پەیوەندی سێکسی لەگەڵ ئاژەڵەکاندا دەکەن. [٧] جگە لەوەش هەندێک لە ئاژەڵدۆستەکانیش باس لەوە دەکەن کە هەرگیز پەیوەندی سێکسیان لەگەڵ هیچ ئاژەڵێکدا نەبووە. [٨] ئەو کەسانەی کە تووشی زۆفیلیا بوون بە "زۆفیل" ناسراون، هەرچەندە هەندێکجار بە "زۆسێکسول"یش، یان تەنانەت زۆر بە سادەیی [٩] Zooerasty, sodomy, و zooerastia [١٠] کە زاراوەی دیکەن و پەیوەندییەکی نزیکیان بە بابەتەکەوە هەیە بەڵام کەمتر هاوواتای زاراوەی پێشوون و بە دەگمەن بەکاردەهێنرێن. "بێستیۆسێکسوالیتی" بە کورتی لەلایەن Allen (1979) باسکراوە، بەڵام هەرگیز بە شێوەیەکی بەرفراوان جێگیر نەبووە.
زاراوەی زووفیلیا لە تێکەڵکردنی دوو ناو لە زمانی یۆنانیدا وەرگیراوە : ζῷον ( zṓion ، بە واتای "ئاژەڵ") و φιλία ( philia ، بە واتای "خۆشەویستی (پاک)"). دێن، زووفیلیا لە ئەنجامی پارافیلیای تایبەت ( وروژاندنی نائاسایی) کە ئاماژەیە بۆ حەزکردنێکی دیاریکراو بۆ ئاژەڵەکان لەلایەن مرۆڤەکان دێت وەک هاوبەشی سێکسییان. هەرچەندە کرافت-ئیبینگ زاراوەی زۆێراستیشی بۆ پارافیلیای سەرنجڕاکێشانی سێکسی تایبەت بۆ ئاژەڵەکان داهێناوە،
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زووفیلیا تێدایە. |
ھەڵەی ژێدەرەکان: <ref>
tags exist for a group named "kurdish-alpha", but no corresponding <references group="kurdish-alpha"/>
tag was found