زیرەکی بازرگانی (بە ئینگلیزی: Business intelligence) پێکدێت لەو ستراتیژی و تەکنەلۆژیایانەی کە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە بەکاردەهێنرێن بۆ شیکاری داتا و بەڕێوەبردنی زانیاری بازرگانی. [١] ئەرکە باوەکانی تەکنەلۆژیای زیرەکی بازرگانی بریتین لە درووستکردنی ڕاپۆرت، پرۆسێسکردنی شیکاری سەرهێڵ، شیکاری ، پەرەپێدانی داشبۆرد، کۆکردنەوەی داتا، پرۆسێسی ئاڵۆز ، بەڕێوەبردنی ئاستی بازرگانی، شیکردنەوەی پێشبینی، بەردەست خستنی پێشنیار و چارەسەر.
ئامرازەکانی BI دەتوانن مامەڵە لەگەڵ بڕێکی زۆر لە داتاکانی ڕێکخراو و هەندێکجاریش ناڕێکخراو بکەن بۆ یارمەتیدانی ناسینەوە، پەرەپێدان و دروستکردنی دەرفەتی بازرگانی ستراتیژی نوێ. ئامانجیان ڕێگەدان بە لێکدانەوەی ئاسانی ئەم داتا گەورانە. دەستنیشانکردنی دەرفەتی نوێ و جێبەجێکردنی ستراتیژییەکی کاریگەر لەسەر بنەمای تێڕوانینەکان دەتوانێت سوودێکی بازاڕی کێبڕکێکار و سەقامگیری درێژخایەن بە بزنسەکان دابین بکات، و یارمەتیان بدات بڕیاری ستراتیژی بدەن. [٢]
بەرنامەکانی BI ئەو زانیاریانە بەکاردەهێنن کە لە کۆگای داتا (DW) یان لە داتا مارت کۆکراونەتەوە، و چەمکەکانی BI و DW وەک "BI/DW" [٣] یان وەک "BIDW" یەکدەگرن. کۆگای داتا کۆپییەکی داتا شیکاری لەخۆدەگرێت کە بڕیاردان ئاسان دەکات.
بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی گەڕان و هەڵسەنگاندنی داتا، پێویستە شتێک دەربارەی ناوەڕۆکەکە بزانیت. ئەمەش دەتوانرێت بە زیادکردنی کۆنتێکست لە ڕێگەی بەکارهێنانی مێتاداتا ئەنجام بدرێت.[٤] زۆرێک لە سیستەمەکان پێشتر هەندێک مێتاداتا دەگرن (بۆ نموونە ناوی پەڕگە، نووسەر، قەبارە و هتد)، بەڵام بەسوودتر میتاداتا دەبێت سەبارەت بە ناوەڕۆکی ڕاستەقینە – بۆ نموونە پوختە، بابەت، کەسانێک، یان کۆمپانیاکانی باسکراو. دوو تەکنەلۆژیا کە بۆ دروستکردنی مێتاداتا سەبارەت بە ناوەڕۆک داڕێژراون بریتین لە پۆلێنکردنی ئۆتۆماتیکی و دەرهێنانی زانیاری.
[...] traditional business intelligence or data warehousing tools (the terms are used so interchangeably that they're often referred to as BI/DW) are extremely expensive [...]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زیرەکی بازرگانی تێدایە. |