زیمە ( بە عەرەبی: ذمي) زاراوەیەکی مێژووییە [١][٢] بۆ ئەو نا موسڵمانانەی کە لە دەوڵەتێکی ئیسلامیدا دەژین و پارێزگاری یاساییان هەیە.[٢] وشەکە بە واتای "کەسی پارێزراو" دێت.[٣] مەبەست لێی پابەندبوونی دەوڵەتە بەپێی شەریعەتی ئیسلامی بۆ پاراستنی ژیان، موڵکی تاک و هەروەها ئازادی ئایین، لە بەرامبەر دڵسۆزی بۆ دەوڵەت و پێدانی باجی جیزییە ، وەک بەرامبەرییەک بۆ زەکات ، یان فەرمانی بەخشین کە موسڵمانەکان دەیدەن بە دەوڵەت.[٤] دیمیەکان لە هەندێک ئەرک بەخشراو بوون کە بە تایبەتی بۆ موسڵمانان دەدران، ئەمەش تەنها لەدوای پێدانی باج( جزیە ). لە دوای باجدان ئەوا لە ژێر یەک یاسادا موسڵمانان و ناموسڵمانان بڕیاریان لەسەر دەدرێت لەبارەی مافەکانی خاوەنداریەتی، ڕێکەوتننامە و ئەرکەکان.[٥][٦]
لە ڕووی مێژووییەوە، پێگەی زیمە لە سەرەتادا بۆ جولەکەکان و مەسیحییەکان و سابییەکان بەکارهێنرا، کە لە کە بە کۆمەڵەی " خەڵکی کتێب " دادەنرێن. دواتر ئەم پێگەیە بۆ زەردەشتی و سیخ و هیندۆس و جاین و بوداییەکانیش جێبەجێ کرا .[٧] [٨] [٩]
جولەکەکان و مەسیحییەکان پێویست بوو جزیە بدەن لە کاتێکدا هەندێکی تر بەپێی حوکمە جیاوازەکانی چوار مەزهەبەکە ، ڕەنگە داوایان لێ بکرێت ئیسلام قبوڵ بکەن، جزیە بدەن، دەربەدەر بن، یان بکوژرێن. [١٠] [١١] [١٢] [١٣]
لە سەردەمی دەسەڵاتی ئەلموتەواکیل ، خەلیفەی دەیەمی عەباسی ، چەندین سنووردارکردن پێگەی هاووڵاتی زیمەییەکانی کرد، لە ئەنجامدا بووە هۆی ئەوەی هەموو ئەو کەمینانە خۆیان لە گەڕەک یان کۆمەڵگایەکی دیاریکراو کۆبکەنەوە. [١٤] بۆ نموونە، داوایان لێدەکرا بە جل و بەرگیان خۆیان لە دراوسێ موسڵمانەکانیان جیا بکەنەوە. ڕێگەیان پێنەدرابوو کەنیسەی نوێ یان پەرستگای جووی نوێ دروست بکەن، بەڵکو تەنها ڕێگا بە نۆژەنکردنەوەیان دەدرا.
بەپێی شەریعەت کۆمەڵگاکانی زیمە بەزۆری بە یاساکانی خۆیان بەڕێوەدەبران لەبری هەندێک لەو یاسایانەی کە بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانان کارپێدەکران . بۆ نموونە، کۆمەڵگەی جولەکەکانی مەدینە ڕێگەیان پێدرا کە دادگای تایبەت بە خۆیان هەبێت،[١٥] و سیستەمی میللەتی عوسمانی ڕێگەی بە کۆمەڵگە جیاوازەکانی زیمەی خۆی دا کە خۆیان لە ژێر دادگای یاسایی سەربەخۆدا حوکم بکەن. ئەم دادگایانە ئەو کەیسانەیان بەڕێوەنەدەبرد کە گروپە ئاینییەکانی دەرەوەی کۆمەڵگاکانی خۆیان، یان تاوانی لەسێدارەدانیان تێدابوو. هەروەها کۆمەڵگاکانی زیمە ڕێگاپێدانی تایبەتیان هەبوو بۆ هەندێک شت کە بەزۆری بۆ کۆمەڵگەی موسڵمانان قەدەغە بوون، وەک خواردنەوەی کحول و گۆشتی بەراز .[١٦] [١٧] [١٨]
موسڵمانە میانڕەوەکان بە گشتی سیستەمی زومە بە نەگونجاو لەگەڵ سەردەمی هاوچەرخ و دیموکراسییەکان ڕەتدەکەنەوە.[١٩] لە نێوان زانایانی ئایینی ئیسلامی سەدەی بیستەم و نوێدا کۆمەڵێک بۆچوون هەیە سەبارەت بەوەی کە ئایا چەمکی زومە بۆ سەردەمی نوێ گونجاوە یان نا، ئەگەر وایە، لە دەوڵەتێکی ئیسلامیدا دەبێت چ فۆرمێک وەربگرێت.
جیاوازی لە نێوان مەزهەبەکانی ئیسلامیدا هەیە سەبارەت بەوەی کە کام کۆمەڵەی ناموسڵمان دەتوانن جزیە بدەن و پێگەی زیمەیان هەبێت. مەزهەبەکانی حەنەفی و مالیکی ڕێگە بە غەیرە موسڵمانەکان دەدەن کە پێگەی زیمەیان هەبێت. لەبەرامبەردا مەزهەبەکانی شافیعی و حەنبەلی تەنها ڕێگە بە مەسیحی، جوولەکە و زەردەشتی دەدەن کە پێگەی زیمەیان هەبێت، لە هەمان کاتدا بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەموو کۆمەڵەی ناموسڵمانەکانی تر دەبێت ببنە ئیسلام یان شەڕیان لەگەڵدا بکرێت.[٢٠]
Dhimmis are non-Muslims who live within Islamdom and have a regulated and protected status. ... In the modern period, this term has generally has occasionally been resuscitated, but it is generally obsolete.
A Dhimmi is a non-Muslim subject of a state governed in accordance to sharia law. The term connotes an obligation of the state to protect the individual, including the individual's life, property, and freedom of religion and worship, and required loyalty to the empire, and a poll tax known as the jizya, which complemented the Islamic tax paid by the Muslim subjects, called Zakat.
According to the dhimma status system, non-Muslims must pay a poll tax in return for Muslim protection and the privilege of living in Muslim territory. Per this system, non-Muslims are exempt from military service, but they are excluded from occupying high positions that involve dealing with high state interests, like being the president or prime minister of the country. In Islamic history, non-Muslims did occupy high positions, especially in matters that related to fiscal policies or tax collection.
The conqueror Muhammad Ibn Al Qasem gave both Hindus and Buddhists the same status as the Christians, Jews and Sabaeans of the Middle East. They were all "dhimmi" ('protected people')
To begin with, there was no forced conversion, no choice between "Islam and the Sword". Islamic law, following a clear Quranic principle (2:256), prohibited any such things [...] although there have been instances of forced conversion in Islamic history, these have been exceptional.