زێدان ئیقبال | |
---|---|
![]() | |
لەدایکبوون | مەنچستر، شانشینی یەکگرتوو | ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست |
وەرزش | تۆپی پێ |
زێدان عەمار ئیقبال (بە عەرەبی: زيدان عمار إقبال؛ لەدایکبووی ٢٧ی نیسانی ٢٠٠٣) یاریزانی پیشەگەریی تۆپی پێی عێراقییە، لە ھێڵی ناوەڕاست لەئێستادا بۆ یانەی ئوترێخت لە خولی هۆڵەندا و ھەڵبژاردەی یەکەمی عێراق یاریی دەکات. یەکەم یاریزانی عێراقییە بۆ یانەی مانچستەر یوونایتد یاریی دەکات و دووەم یاریزانی ھەڵبژاردەی عێراقە کە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا یاری کردووە.[١][٢]
زێدان ئیقبال لە دایکێکی عێراقی و باوکێکی پاکستانی لە شاری مانچستەری بەریتانیا لە دایك بووە، زێدان زمانەکانی ئینگلیزی و پونجابی و دەزانێت و کەمێکیش فێری عەرەبی بووە.
زێدان ئیقبال لە تەمەنی زۆر منداڵیەوە لە یانەی ساڵ یونایتد یاری کردووە تاوەکو لە تەمەنی نۆ ساڵی دەبردرێتە ئەکادیمیای مانچستەر یونایتد پاشان لە مانگی ٤ ی ۲۰۲۱ یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد واژۆکرد وە بەشدابوو لە یەکەم یاری بە درێسی یانەکە لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرامبەر یۆنگ بۆیز ، یەکەم یاریزانی باشووری ئاسیایە کە درێسی مانچستەر بپۆشێت ، دووەم عێراقیە لە چامپیۆزلیگ یاری بکات ، لە مانگی ۹ی ۲۰۲۱ لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار ۲۳ ساڵانی عێراق بەشداری لە یاریەکانی جامی ڕۆژئاوای ئاسیا کرد و لەمانگی ۱۰ی هەمان ساڵدا یەکەم گۆڵی بۆ هەبژاردەکە کرد و کاپتنی یاریەکەش بوو ، لە مانگی ٥ی هەمان ساڵ بانگێشتی هەڵبژاردەی لاوانی بەریتانیا کرا بەڵام ڕەتی کردەوە و بڕیاریدا لە هەڵبژاردەی عێراق یاری بکات.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
![]() | ئەم ژیاننامە وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |