زەردەخەنەی گلاسگۆ (ناسراو بە زەرەدەخەنەی چێڵسی، یان گلاسگۆ، چێڵسی، بیرکنھێد یان قاقای چێسھایر) برینێکە کە بەھۆی بڕین لە سووچی دەمی قوربانییەکەوە بۆ سەرەوە تا گوێچکەکان دروست دەبێت، کە جێ برینێک جێ دەھێڵێت لە شێوەی زەردەخەنەیەکدا.[١][٢]
کردارەکە زۆرینەی کات بە چەقۆیەک یان پارچەیەک لە شووشەی شکاو ئەکرێت، کە جێ برینێک جێ دەھێڵێت کە قوربانییەکە وا دەرئەخات کە زەردەخەنە بکات.[٣]
کردارەکە دەڵێن کە لە گلاسگۆ، سکۆتلاند سەری ھەڵدابێت، لە ١٩٢٠ ەکان و ٣٠ ەکاندا.[٤]
بەشێوەیەکی دیار، ئەکتەری سکۆتلاندی تۆمی فڵانەگان جێ برینی گلاسگۆی ھەیە لەو کاتەی کە ھێرشی کرایە سەر لە دەرەوەی باڕێک لە سکۆتلاند.[٥]هەروەها چەقۆکێشانی چێڵسی ئەم هەنگاوەیان ئەنجامدا.