زەھرا نیعمەتی | |
---|---|
زهرا نعمتی | |
لەدایکبوون | ٣٠ی نیسانی ١٩٨٥ (تەمەن ٣٩ ساڵ) شارستانی کرمان |
پیشە | Archer |
زەھرا نیعمەتی (بە فارسی: زهرا نعمتی؛ لەدایکبووی ٣٠ی نیسانی ١٩٨٥) خانمەوەرزشوانی خاوەن پێداویستی تایبەتی پارالمپیکی ئێرانییە، [١] پێشتر یاریزانی تایکواندۆ بووە، بەڵام بەھۆی ڕووداوی ھاتوو چۆ تووشی ئیفلیجی قاچەکانی بوو لەو یارییە دورکەوتەوە. لە یارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٢ دوو مەدالیای (١ زێڕ، ١ بڕۆنز) لە پێشبڕکێی تیروکەوانی لەسەر ئاستی تاکەکەسی و ئاستی تیم بەدەست ھێنا. ھەروەھا بەھەمان شێوە لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠١٦ لەگەڵ شاندی وەرزشوانانی ئێران بەشداری کرد و ئاڵاھەلگری ئێران بوو لە ئاھەنگی کردنەوەی یارییەکانی پارالمپیکی ٢٠١٦، لەو ساڵەشدا توانی دوو مەدالیا بۆ ئێران بەدەست بھێنێت (١ زێر، ١ زیو). [٢][٣] لە پارالمپیکی ھاوینەی ٢٠٢٠ بۆ جاری سێيەم لەسەر یەک بەشداریکرد، توانی مەدالیای زێر لە تیروکەوانی لەسەر ئاستی تاک بەدەست بھێنێت . بۆ دوومجار لەسەر یەک مەدالیای زێری بردەوە.[٤]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە زەھرا نیعمەتی تێدایە. |