ساسکیا ساسەن | |
---|---|
لەدایکبوون | ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ (تەمەن ٧٧ ساڵ) The Hague |
زانکۆ | |
پیشە | ئابووریناس، کۆمەڵناس، مامۆستای زانکۆ، نووسەر، urban planner، زانستیار، theorist، توێژەر |
شوێنکار |
|
ھاوسەر | ڕیچارد سەنێت |
خەڵاتەکان | |
وێبگە | http://www.saskiasassen.com/ |
ساسکیا ساسەن (لەدایکبووی ٥ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧) کۆمەڵناسێکی ئەمریکی-ھۆلەندییە کە بۆ شیکارییەکانی سەبارەت بە بەجیھانیبوون و کۆچی نیودەوڵەتی مرۆڤان ناسراوە و ناوبانگی دەرکردووە. ئەو پڕۆفیسۆری کۆمەڵناسی لە زانکۆی کۆڵومبیایە و ھەروەھا پڕۆفیسۆری میوانە لە سکوڵی ئابووری لەندەن. ساسەن زاراوەی شاری جیھانی داھێناوە.
ساسەن ساڵی ١٩٤٧ لە لاھای ھۆلەند لەدایک بووە. ساڵی ١٩٤٨ دایک و بابی ساسەن، ویڵەم ساسەن و مییەپ ڤان ڤوورت، دەڕۆنە ئەرژەنتین و بنەماڵەکەیان لە بوێنس ئایریس دەژین.[١] بابی ھاوکار و یارمەتیدەری نازییەکان بوو، ڕۆژنامەوانێکی نازی و ئەندامی وافەن-ئێس ئێس. لە ساڵانی ١٩٥٠، ویڵەم ساسەن ھاتوچووی لەگەڵ ئادۆڵف ئایخمەن بوو ئەو کاتەی ھەردوویان لە ئەرژەنتین دەژیان و ساسکیا دیداری ئەو لە ماڵەکەیان بە منداڵی وەبیر دێتەوە.[٢] ھەروەھا ساسکیا ساسەن بەشێک لە ھەرەتی لاوەتی لە وڵاتی ئیتالیا ماوەتەوە و پێنج زمان دەزانێ.[٣]
ئەو مێردی بە ڕیچارد سەنێتی کۆمەڵناس کرد. ئەو کوڕێکی لە ھاوسەرگیری یەکەم بە ناوی ھلاری کووب-ساسەن ھەیە.[٤]
لە ١٩٦٦ەوە، ساسەن بۆ ماوەی یەک ساڵی لە ھەر یەک لە زانکۆی پۆیتیەی فەڕەنسا، زانکۆی ساپینزای ڕۆما و زانکۆی بوێنس ئایریس بۆ خوێندن و توێژینەوە لە فەلسەفە و زانستی سیاسی تێپەڕ کردووە. لە ١٩٦٩یەوە، ساسەن کۆمەڵناسی و ئابووری لە زانکۆی نۆتردامی ئیندیانا خوێندووە و لەوێ پلەی ماستەری لە ساڵی ١٩٧١ و پلەی دکتوری لە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە. ئەو ھەروەھا پلەی ماستەری فەلسەفەی لە زانکۆی پۆیتییە ساڵی ١٩٧٤ بەدەست ھێناوە.
پاش بوون بە پۆست-دکتوری لە ناوەندی کاروباری نێودەوڵەتی لە زانکۆی ھارڤارد، ساسەن پێگەی ئەکادیمی جۆراوجۆری لە ناوخۆ و دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بەدەست ھێنا، وەک کورسی پڕۆفیسۆری ڕاڵف لویسی کۆمەڵناسی لە زانکۆی شیکاگۆ. ئەو ئێستا لە زانکۆی کۆلومبیا خەریکی وانە گوتنەوەیە. ھەروەھا پڕۆفیسۆری بانگھێشتکراوی ئابووری سیاسی لە بەشی کۆمەڵناسی لە سکوڵی ئابووری لەندەنە.
لە ساڵانی ١٩٨٠ و ١٩٩٠ەکان، ساسەن وەک نووسەرێکی کارا لە بواری کۆمەڵناسی شار دەرکەوت. ئەو لەسەر کاریگەرییەکانی بەجیھانیبوون وەک گۆڕانی پێکھاتەی ئابووری(economic restructuring) توێژینەوە دەکات، و ئەوەی کە چۆن بزاوتنی کار و سەرمایە کاریگەری لەسەر ژیانی شار دەبێ. ئەو ھەروەھا لەسەر کاریگەری تەکنۆلۆژی پێوەندییەکان لە حوکمداری(governance) توێژینەوە دەکات. ساسەن لەوە کۆڵیوەتەوە کە چۆن دەوڵەت-نەتەوەکان توانای کۆنتڕۆل کردنی ئەم گۆڕانکاییانە بەرە بەرە لە دەست دەدەن و ئەو بەگشتی توێژینەوەی لەسەر بەرزبوونەوەی ترانسناسیۆنالیزم(بان ناسیۆنالیزم) کردووە کە کۆچی مرۆڤی نێودەوڵەتی لەخۆ دەگرێ. ئەو چەمکی شاری جیھانی ناساند و پێناسەی کرد. کتێبەکەی ھەر بەم ناوەوە واتە شاری جیھانی کە لە ساڵی١٩٩١ بڵاو کرایەوە ئەوی وەک نووسەرێکی بەجیھانیبوون ناساند. لە سەرەتاکانی ساڵانی ٢٠٠٠، ساسەن لەسەر کۆچی نێودەوڵەتی و بەجیھانیبوون چڕ بۆتەوە و توێژینەوە دەکات. شایانی باسە کتێبەکانی ساسەن بۆ ٢١ زمانی دنیا وەرگێڕدراونەتەوە.[٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساسکیا ساسەن تێدایە. |
{{cite journal}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |ڕێکەوتی سەردان=
و |ڕێکەوت=
(یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأخیر1=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |الأول1=
چاوپۆشیی لێ کرا (یارمەتی)
{{cite web}}
: پارامەتری نەناسراوی |trans_title=
چاوپۆشیی لێ کرا (|trans-title=
پێشنیار کراوە) (یارمەتی)ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: زمانی نەناسراو (بەستەر)
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |accessdate=
و |date=
(یارمەتی)