سامیە عەمودی | |
---|---|
بە عەرەبی: ساميه العمودي | |
لەدایکبوون | جەدە، عەرەبستانی سعوودی | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٥٧
زمانی زگماکی | زمانی عەرەبی |
پیشە | پزیشک، gynecologist، obstetrician، توێژەر |
خەڵاتەکان | خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا |
سامیە عەمودی (بە زمانی عەرەبی: سامية العمودي؛ لە دایکبووی ١٩٥٧) ژنە پزیشکی عەرەبستانی سعوودییە. ئەو سەرۆکی سەنتەری شێخ محەممەد حوسێن عەموودییە بۆ چارەسەری شێرپەنجەی مەمک. ئەو بە کار و چالاکییەکانی لەمەڕ ناساندن و هۆشیارکردنی خەڵک لە شێرپەنجەی مەمک ناسراوە، ئەمەش لەدوای ئەوە هات کە خۆی تووشی بوو. لە نیسانی ٢٠٠٦، لەڕێی چارەسەری کیمیاییەوە چارەسەری خۆی کرد.[١] ئەو یەکەم ژنە سعوودییە کە ئەزموونی خۆی لەبارەی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەرببڕێت، سامیەی ئەوەی لە زنجیرە وتارێک لە ڕۆژنامەی مەدینە ئەنجامدا.[٢] ئەو یەکەم ژنی کەنداوی عەرەبییە کە ببیتە خاوەنی کورسییەک لە دەستەی بەڕێوبەرانی یەکێتیی نێونەتەوەیی کۆنتڕۆلکردنی شێرپەنجە.[٣]
سامیە عەمودی لە پای کار و چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٠٧، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی نێونەتەوەییی ژنانی ئازا پێدرا.[٤][٥]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سامیە عەمودی تێدایە. |