ساندرۆ ماتسۆلا | |
---|---|
بە ئیتالی: Sandro Mazzola | |
لەدایکبوون | تورین، ئیتاڵیا | ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢
وڵاتی وەرزش | ئیتالیا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Alessandro Mazzola |
باوک | Valentino Mazzola |
خوشک و برا | Ferruccio Mazzola |
زمانەکانی ئاخاوتن | ئیتالی |
پیشە | یاریزانی تۆپی پێ |
شوێنی یاریکردن لە تیپ | ناوەڕاست (تۆپی پێ) |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٦٠ |
ئەندامی تیپی وەرزشی | ئینتەرناسیۆنالێ، هەڵبژاردەی تۆپی پێی ئیتالیا، Italy national under-21 football team |
وەرزش | تۆپی پێ |
بەشداربووە لە | جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٤، جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠، جامی جیھانیی فیفای ١٩٦٦، 1968 UEFA European Championship |
خەڵاتەکان | Q44726364 |
ساندرۆ ماتسۆلا(گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈsandro matˈtsɔ:la]</link> ; لەدایکبووی ٨ی تشرینی دووەمی ١٩٤٢) یاریزانێکی پێشووی تۆپی پێی پیشەگەری ئیتاڵییە، کە وەک ھێرشبەر یان ھێرشبەری ناوەڕاست یاری کردووە بۆ یانەی ئینتەر میلان و ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا. وەک یەکێک لە گەورەترین یاریزانانی تۆپی پێی ئیتاڵیا لە ھەموو سەردەمێکدا و ھەروەھا وەک یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی نەوەی خۆی دادەنرێت[١][٢] پلەی دووەمی لە خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونی ساڵی ١٩٧١ بەدەستھێنا.[٣] تەواوی ١٧ وەرزی ژیانی لەگەڵ ئینتەرمیلان بەسەر بردووە.[٤] لەگەڵ یانەکەدا، چوار نازناوی خولی ئیتاڵیا (١٩٦٣، ١٩٦٥، ١٩٦٦ و ١٩٧١)، دوو جامی ئەورووپا (١٩٦٤ و ١٩٦٥) و دوو جامی نێوان کیشوەرەکان (١٩٦٤ و ١٩٦٥) بەدەستھێنا، ھەروەھا خەڵاتی گۆڵکاری خولی ئیتاڵیا لە ماوەی ١٩٦٤– ١٩٦٥ بەدەستھێنا. لەگەڵ ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا ماتسۆلا لە ساڵی ١٩٦٨ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا بەدەستھێنا و ناوی ھاتە ھەڵبژاردەی پاڵەوانێتییەکە و گەیشتە یاری کۆتایی جامی جیھانیی فیفای ١٩٧٠ ; ھەروەھا بەشداری لە جامی جیھانی فیفا لە ساڵانی ١٩٦٦ و ١٩٧٤ لەگەڵ ئیتاڵیا کردووە.[١][٥][٦]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ساندرۆ ماتسۆلا تێدایە. |